Skip to main content

Posts

Showing posts from December, 2017

یاسایی جعفەری وەك خەونێك بۆ بە عائیشە كردنەوەی مێینە

نوسینی: شارا تاهیر بەرزکردنەوەی یاسای جەعفەری دەربارەی بەیاساییکردنی بەشوودانی کچی نۆ ساڵ بۆ مشتومڕکردن لەپەرلەمانی عێراقدا، ئەوەندە گرفتئامێز و پڕ کەموکورتی و کەلێنە کە ناکرێت هەروا ئاسان لێی بێدەنگ بین و لەسەر مەترسیەکانی نەوەستین. هەر بێشەرمی و بێڕوویی بەرزکردنەوەی داوا و خولیایەکی لەو چەشنە بۆ پەرلەمان ئەوەمان پێدەڵێت کە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ دواوە، دەگەڕێتەوە بۆ چرکەساتەکانی پێش یاساکانی باری کەسێتی بەر لە ریفۆرمەکانی ساڵی ١٩٥٩ کە تەمەنی یاسایی بۆ هاوسەرگیری کچ بە ١٨ ساڵ، دانراوە. ئەوەی ئامانجی منە لەم وتارەدا لەسەری بووەستم، بەشە یاساییەکەی نیە، بەڵکو کۆی فاکتەر و هۆکارە کۆمەڵایەتی سایکۆلۆژیەکانی پشت بڕیارەکەیە کە دەکرێت لە چەند تەوەرەیەکدا کورت و پوخت لەسەریان بدوێم. یەکەم، گرفتی سەرەکی ئەم چەشنە لە داڕمانی بەهای یاسا و مرۆڤ بریتیە لە سەندنەوەی مافی هاوڵاتیبوون لە مێینە و بچووکردنەوە و قەتیسکردنی لەو دەزگا کۆمەڵایەتیەدا کە ناوی خێزانە. ئەوەی کە پێشنیارکەرانی ئەم یاسایە هەوڵی بۆ دەدەن تەواو پێچەوانەی خەونی ئەو دەوڵەتە فیدراڵی شارستانیەیە کە بڕیار بوو عێراقی نوێ نوێنەرای...

ژن نیگایی و ئارەزووی قەرزكراو

نوسینى: شاراتاهیر  ژن نیگایی و ئارەزووی قەرزکراو خوێندنەوەیەکی دەروونشیکاریانە بۆ فیلمی (شیرین و فەرهاد) ئەوەی کە کورد وەک سینەما پێی سەرسامە، شتێکە دوور لە کۆنتێکست و کولتورەکەی خۆی، بەو مانایەی کە حەزەکانی، ئارەزوو و چێژەکانی هی خۆی نین، ئارەزووی قەرزکراون: حەزەکانی کورد ئەمریکین، چێژی فەڕەنسی و ئارەزووی هیندیین، خواست و خولیای تورکی، عەرەبی و فارسی و ... هتدن. بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت کە کورد خاوەنی سینەمای خۆی نییە، بەو مەبەستە نییە کە دەرهێنەرێکی وەک یەڵماز گۆنای، بەهمەنی قوبادی یان هونەر سەلیم پشتگوێ بخەین. بەڵکو قسەکردنی من زیاتر لە سەر سینەمایە وەک داهێنەر و خوڵقێنەری ئارەزوو. بۆ نموونە هەموو ئەو حەز و ئارەزووانەی کە گوزارشتن لە خۆشەویستی، جەستە، ماچ و تەنانەت باوەشکردنیش، هەر هەموویان قەرزکراون، ئەکتەرەکانیان بێگانەن، واقیعەکەیان نامۆیە بە واقیعی کورد، هەر بۆیە شتێکی سەیر نیە کاتێک لە کۆنتێکست و واقیعەکەی خۆتدا بە هەمان ئارەزوو دەگەیت، هەستدەکەیت ئەوە نیە کە چاوەڕوانی بوویت و تۆی پێ گۆشکراویت. بۆ نمونە لە سینەمای ئەمریکیەوە فێربوویت کە جەستەی ژن وەک...

نێرینە : جەستە یەزدانیە پیرۆزەكە

نوسینی : شارا تاھیر  نێرینە : جەستە یەزدانیە پیرۆزەکە گەڕانەوەیەکی خێرا بۆ خوێندنەوەی ئەدەبیاتی جەستە (بەتایبەتی جەستەی نێرینە) لە کولتوری کوردیدا زۆر بە ئاشکرا ئەوەمان بۆ دەردەخات کە هەمیشە لە کۆنتێکستێکی دەسەڵاتدارانە و پیرۆزدا سەیری کراوە: جەستەیەکی بەهێز، بوێر بەهەڵمەت و بە دەستوبرد، بەرگەگری سەرما و برسێتی، ئەسپئاسا کە ماندووبوون نازانێت، باکی بە دڵڕەقیی سروشت و تۆفان نیە، گیانبەختکردەیە و قوربانیدەر و... هتد. ئەم چەشنە فانتازیە بۆ جەستەی نێرینە وەک ئیدیاڵێکی بەهێز (وەک جەستەیەکی ئەفسانەیی و بان-سروشتی) بەتەنها پەیوەندی بە میراتی بۆماوە و فۆلکلۆری کۆمەڵگەوە نیە، بەڵکە بەشێکی زۆری ئەدەبیاتی کوردییش (بەتایبەتی لە ئەدەبی شێرکۆ بێکەسدا کە دەگاتە لوتکەی ستایش) کاریان لەسەر بونیادنانی کردووە و وەک ئایدیا، هیچیان کەمتر نەبووە لە بەشداریە واقیعیەکانی ئەو ڕەگەزانەی کە ئەم جەستە نێرینەیەیان دروستکردووە وەک جەستەیەکی یەزدانی و پیرۆزکراو. واتە جەستە بەتەنها دراوێکی واقیعی نیە و نەبووە، بەڵکە دەرکەوتە و بەرجەستەبووی گوتارێکیشە کە وەک یەکەیەکی تۆکمە و خاون دەسەڵات و هەڵپە بۆ ئازادی...

ئەستێرە: ھیستریای مێیینەیەك لە نێرینە

نوسینی : شارا تاهیر ئەستێرە: ھیستریای مێیینەیەک لە نێرینە هەژموونی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینتەرنێت، تەشەنەکردنی میدیای بێسانسۆری دیجیتاڵی، بەربڵاوبوونی پەخشکردنی تیشکئاسا و یەک لەسەر یەکی ڤیدیۆ-لایڤەکان و دواجاریش بوونیان بە مۆدە لە ساڵی ڕابردوەوە، مانای ئەوە ناگەیەنێت کە کولتوری ئێمە پڕبووە لە گفتوگۆی جیدی بۆ وروژاندنی پرسیارە هەستیار و یەکاڵاکەرەوەکان، بەتایبەتی پرسیارەکان دەربارەی ئایین، سیاسەت، جێندەر و سێکس یا گەندەڵی ئابووری. بەڵکە دەکرێت بڵێین: پێچەوانەکەی ڕاستە، بەو مانایەی کە هەموو ئەو بابەت و تێما گرنگ و دەستلێنەدراوانە بە چەشنێک دەخرێنە بەرباس و هەرزانفرۆش دەکرێن، کە بێدەنگیکردن لێییان زۆر لەو غەڵبەغەڵب و ئاژاوەیە باشترە، جۆرێک لە غەڵبەغەڵب کە بەردەوام هێرش و هوروژممان بۆ دەهێنن، فیچقە دەکەن. بەشێکی زۆر لەو قسەکردنانە بەس بێدەنگی دەدەن بە گوێماندا و خامۆشییمان بیردەخەنەوە. لەو ئاکتە ڤیدیۆییانەدا جۆرێک لە نواندن، خودنمایشکردن، جموجۆڵی خێرا و پەنجەڕاوەشاندن پەیدابوون کە تەنهاوتەنها پێمان دەڵێن بکەر و بگۆکانی سڕ و مۆمیاکراون، هاوشێوە و هاوبەرگی ئەو بابەتە قسەلەسەرکراوەن ...

سەردەشت عوسمان: قوربانیی میدیا و دەسەڵات پێکەوە

نوسینی : شارا تاهیر سەردەشت عوسمان: قوربانیی میدیا و دەسەڵات پێکەوە پیشەکی   ئامانجی من لەم نوسینە دەربڕینی هەستی سۆزداری نیە بۆ سەردەشت وەک شەهیدی قەڵەم، چونکە ئەوە سواوترین گوتارێکە کە بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو هەزارپاتکراوەتەوە. هیج شتێک لەوە ئاسانتر نیە کە وەک کۆمەڵیک تاسەبار بە جلی ڕەشەوە بەردەوام سنگ بۆ سەردەشت بکوتین و ڕۆمانتیزەی خوێنەکەی بکەین، نەفرەت لە دەسەڵات بکەین و بچینە سەر گۆڕەکەی چەپکەگوڵ دابنێین و فرمێسکی بۆ بڕێژین، ئەوە ئاسانترین شتێکە کە هەریەکێک لە ئێمە وەک قەرەبوویەکی سایکۆلۆژی بۆ لەدەستدانی ئەو لاوە، دەتوانین بیکەین و لەبەردەمی کامێراکاندا گوزارشت لە هاودەنگی خۆمان بۆ پەیامەکەی، بۆ خۆی و بنەماڵەکەی بکەین.  گرنگ ئەوەیە لە دوای تێپەرینی ئەو هەموو ساڵە لە تیرۆرکردنی، لە دیدێکی ترەوە لە دیاردەی سەردەشت بڕوانین، ماناکانی مەرگەکەی و دەلالەتە جیاواجیاوازەکانی شیکار بکەین. هەربۆیە تا لانیکەم ڕەخنەی ئەو سترەکتورە بکەین کە سەردەشت دەکاتە ئیدیاڵێک بۆ قوربانی و بەکوشتدانەکەی پیرۆز دەکات، پێویستە ڕەحمی پێبکەین و لە چنگی ئەو گوتارە باوە کە تەنها وەک ...

ژن جەستەیەك و سێ فریادڕەس

نوسینی : شارا تاهیر ژن جەستەیەک و سێ فریادڕەس له‌ دوای 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه، زەقترین دیاردە لەسەر گۆڕەپانی جیهانی و شانۆی سیاسی بریتیە لە‌‌ ڕاگەیاندنی جه‌نگ دژ بە تیرۆریزم: تیرۆریزمی فەنده‌مێنتاڵیزمی ئیسلامی. پاش کشانەوە و لاوازبوونی پێگەی سیاسی و سەربازی خۆی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆ ئەمریکا ئاسان نەبوو بیانوویەکی دیکەی باوەڕپێکراو بدۆزیتەوە تا پێی بێتەوە ناوچەکە و هەژموونی خۆیی پێی بسەپێنێت و تۆکمەبکات. گەڕانەوەی وەک جەمسەرێک کە باڵانسی هێزی پێ تەرازووبکاتەوە پێویستی بە گوتارێک بوو باوەڕپێکەر تا هەم ڕەوایەتی بەو ستراتیژەی خۆی بدات و هاوکات وێنەی خۆیشی وەک پاڵەوانێکی فریادرەس بۆ ئەو بیانووە، بەکاربهێنێت. هەر بۆیە وەک ئەزموونە میژوویەکانی پێشووی چوونی کۆڵۆنیاڵیزم یان هەر هێزێکی داگیرکەر بۆ ناوچە تەماعلێکراوەکان (خۆرهەڵات) بریتی بوو لە گوتاری خۆبەفریادڕەسزانی و بردنی ئازادی و یەکسانی بۆ ئەو ناوچانە، وەک درێژکراوەی ئایدیای هێزێکی کاپیتالیستی خاوەن مۆرک و چەشنێک لە ئاکاری هەناردەکار، لێ ئەمجارەیان هەناردەکاری شتمەک و کاڵا نا، بەڵکو نێردەر و ساغکەرەوەی بەهای مرۆیی: بۆ نمون...