Skip to main content

Posts

Showing posts from August, 2018

ژن لەنێوان خوداوەند و كۆیلەدا !

ئاپۆ:  (دۆنجوان/ فرانکشتاین)ە سیاسییەکەی کورد خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی (ژنۆلۆژی) نووسینی : شارا تاھیر (٢) ژن لە نێوان خوداوەند و کۆیلەدا بەبێ گەڕانەوە بۆ شیتەڵکردنی بونیادی ئەفسانەی چاخی نوێی بەردین و وێنەی ژن تیایدا وەک بەرهەمهێنەر، ناتوانین ڕای ئاپۆ لە بارەی ژنەوە بزانین. هەموو ئەوانەی قسەیان لە سەر ئەم تێکستەی ئاپۆ کردووە، بە مەبەست بووبێت یان گێلانە، بە سەر ئەو ڕاستیەدا تێپەڕیوون کە وێنا ئەفسانەییەکەی ژن لای ئاپۆ کۆمەڵێک تایبەتمەندێتی کارەکتەری واقیعیانەیشی هەیە نەوەک بە تەنیا فریوێکی ئایدۆلۆژی بێت و بیەوێت ژن لە خشتە ببات و بیکاتەوە بە کەرەستەیەک بۆ سەودا و مامەڵە پێوەکردن. هەموو ڕەخنەکان لە ئاپۆ بەو ئاقارەدا دەڕۆن کە پێیانوایە دید و بۆچوونە ئایدۆلۆژییەکانی بە ئەندازەیەک ئەفسانەیین کە هەندێک جار دەگۆڕێن بۆ یۆتۆپیا و لە مەحاڵ نزیک دەبنەوە، لێ لە ڕاستیدا ئەمە هەڵەی ئاپۆ نییە، بەڵکو هەڵەی ئەو ڕەخنەگرانەیە کە نەیانتوانیوە ڕووبەرێکی گەر بچووکیش بێت لە ئامادەیی، بە یۆتۆپیا لە ناو ئایدۆلۆژیادا ببەخشن. مەبەستم لەوەیە کە هیچ ئایدیۆلۆژیایەک نییە کە لە بنەڕەتدا ڕەهەند...