Skip to main content

ژن و مێلانخۆلیا خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی (نیشتمانی سارا)ی میران ئەبراهام

ژن و مێلانخۆلیا
خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی (نیشتمانی سارا)ی میران ئەبراهام

 

نوسینی: شارا تاهیر

 

سەرەتا بێدەنگی بوو…

 

دەتوانین بڵێین ڕۆمانی( نیشتمانی سارا) ی میران ئەبراهام یەکەمین ڕۆمانە کەباس لە مێژوو و ژیانی جوووەکانی شاری سلێمانی دەکات. نیشتمانی ساراهەم وەک مێژوو , هەم وەک یادەوەریش گەڕانەوەیەکی ئەبەدی ئەبراھامییە بۆناو ھەناوی  نیشتمان، دروستکردنی پەیوەندییە لەگەڵ ئەوی تر بە خۆی، ئەوئەویترەی  کە لە سەرەتاوە تا کۆتایی نە وەک میژوو وە نە وەک یادەوەریشڕازی نییە لە خۆیبکاتەوە و بە ئەوی تری بێگانە بە خۆی دایبنێت. 

 

جوانی و گرنگی ئەم ڕۆمانە لەوەدا نیە کە بە تەنھا وەک تێکستێکی ئەدەبیدانسقە باس لە بابەتێکی  گرنگ دەکات، کە ئەویش  ئەو مێژووە وون و دەستبۆ نەبراوەی ژیان و ژیاری جووکانی سلێمانیە بەڵکو ئەوەی ئەم ڕۆمانە دەکاتەدەقێکی تایبەت بۆ من ئەوەیە  کە یەکەمین جارە بە زمانی کوردی بەر نوسینێکبکەوم لێوان لێو بێت لە چەمک و ئاماژەی دەرونشیکاری. ڕۆمانێک کەھەستدەکەیت حیکاتخوانەکانی ئەم مێژووە نەبیستراوە، یادەوەرییە تاڵانە ، ئازارە ناسۆرانە ،  یەکە بە یەکەیان لە سەرچرپای دەرونشیکاری ڕاکشاون وخۆیان دەگێڕنەوە. هەر خۆیان دەروون شێواون ،ھەر خۆیشیان دەرونشیکاریخۆیانن. ھەر گێڕانەوەیەک بە جۆرێک دەست لە  دڵت دەدات و دنەی ڕۆحتدەدات جیاواز لەویتر، دوایش دەزانیت هەر هەموویان باس لە یەک شت دەکەنو عەوداڵی یەک شتن. ئەبراهام بە شیوەیەک مێژوو و یادەوەریەکانی ناوڕۆمانەکە دەهۆنێتەوە کە بە ناچاریش بێت  دەبنەوە بە بەشێک  لە تۆ وەکخوێنەر، تۆیش لەوان.  ئەفسونی ئەم تێکەڵبوون و ئاوێزان بوونە لە گەڵکارەکتەرەکان« زیندووە مردووەکان_ مردووە زیندووەکان»دا، گەڕانەوە بۆتارماایی شارێک  جۆرێک لە شڵەژان و پەشۆکانی دەروونی بۆ تۆیش  دروست دەکات  هەم وەکو  خوێنەرێک  ، هەم وەکو هاوبەشێکیش لەو مێژوە ، ئەمشڵەژانەیش مەگەر هەر چرپای دەرونیشکاری پێی بوێرێت و یارمەتیمان بداتتا لێیان ڕزگار بین. 

 

سیحری ئەم ڕۆمانە لەوەدایە کاتێک لە خوێندنەوەی تەواو دەبیت و دەستیلێھەڵدەگریت، ئنجا  بە ئەسپایی و ھێور ھێور دەست بۆ قولایی  یادەوەریت دەبات ، ،بە ناو ڕۆحتدا تێدەپەڕێت وبە بیرت دەهێنێتەوە کە (ئەوان)یشلەوێبوون وەک بەشێکی نەگوتراو بە ئێمە، وەک بێگانەکەی ناومان و نامۆ بەئێمە، بە ھێمنی پێمان دەڵێت: ھەمووتان مردنێک قەرزارن تا جارێکی تر زیندووببنەوە. ھەمووتان نازێکی ئێمە قەرزارن تا لێتان خۆشبین.

 

بەر لەوەی بچمە سەر باسەکەم، لێرەدا بۆم گرنگە بە چەند دێڕێکیش بێت باس لەئەزموونی خۆم بکەم کە چۆن بەرئەم ڕۆمانەی ئەبراهام کەوتم. نایشارمەوەکاتێک کە بۆ یەکەم جار ڕۆمانەکەم گرت بە دەستمەوە دەستبەجێ تەماشایقەبارە و دوا لاپەڕەی ڕۆمانەکەم کرد. لە بەر خۆمەوە گووتم دەبێت باسی  چیبکات تا چوار سەدو چل و حەوت لاپەڕەی داگیر کردبێت بۆ ھۆنینەوەیڕۆمانەکەی؟  ئاخر ھەندێ جار ئەوەی  بە چوار سەد لاپەڕە دەیڵێت، دەتوانیت بەدوو سەدیش  هەربیڵێت!  وەکچۆنیش خەمی ئەوەیشم  بوو لە دڵی خۆمدادەمووت تۆ بڵێی ئەم ڕۆمانە شایانی ئەو کاتە بێت کە من بۆ خوێندنەوەپێیدەبەخشم ؟ دەستمکرد بە خوێندنەوەی  ڕۆمانەکە بەڵام ئەوەی ڕاست بێتسەرەتا ھیچ بە لای خۆیدا ڕاینەدەکێشام .سەلیقەی گێڕانەوە و ووردیڕووداوەکان بۆ من تا ڕادەیەک تاقەت پڕوکێن بوو. ھەستم دەکرد ئەم  ڕۆمانەخەیاڵی تیا نیە و خاڵیە لە فانتازیا، ئەوەی ڕۆمانەکە دەبات بەڕێوەو دەیھۆنێتەوەسیحر و زرنگەی ووشە نییە ، شتێکی ترە کە لەو کاتەدا زۆر نەمدەتوانیدەستبخەمە سەر کۆد و کلیلەکانی وەک زمان و وەک تەکنیکی گێرانەوەش. ھەرئەوەندە بەس بوو بزانم زمانێکی ووشکە و ناتوانێت وەک خوێنەرێک  بە دوایخۆیدا ڕامکێشێت و داگیرم بکات. وەلێ بە پچڕ پچڕی لە خوێندنەوە ی ھەربەردەوام بووم تا گەیشتمە  لاپەڕەی سەدو پەنجا، ئیتر لەوێشەوە  نەمتوانی تادوا لاپەڕە لە خوێندنەوەی بوەستم و دەستی لێهەڵبگرم، لە ماوەی کەمتر لەڕۆژێک تەواوی ڕۆمانەکەم خوێندەوە. . ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام دنەی دام هەموەک خوێنەرێک وە هەمیش وەک نوسەرێک نەفەس درێژی ئەبراهام بوو لەگێڕانەوە ، لە گەمەکردن بە زمان  ، لە هۆنێنەوەی ڕووداوەکان و وێناکردنیکاراکتەرەکان ، ئەو زمانەی کە لە سەرەتاوە خاویدەکردمەوە جۆرێک لەوەڕسبونی  بۆ دروست دەکردم  هەمان تەکنیک  وایلێکردم بێووچان تا کۆتاییلە گەڵیدا بڕۆم  و ڕۆمانەکە تەواو بکەم. نەک ھەر ئەوەیش بەڵکو  بیر  لە کۆدوکلیلە دەرونشیکاریەکانی بکەمەوە و لە سەری بنوسم. 

 

ئەگەرچی ناوی ڕۆمانەکە و کۆی ڕووداوەکان لە دەوری کارەکتەری سارادەخولێنەوە، سارا وەک میینە،  وەکو دایک و وەکو نیشتمانیش ، بەڵام ئەمەناتوانیت ئەو ڕاستییە بشارێتەوە کە ئەبراهام بە مەبەست بێت یان بێ مەبەستخودی ئەو میژووەی لە ڕووی جێندەریەوە لە رێی دابەشکردنی مێلانخۆلیا بۆ ژنوەک دۆخێکی پاتۆلۆژی، و تازێباری بۆ پیاو وەک دۆخێکی کاردانەوەینۆرمئاسا بۆ خەمی لەدەستدان دابەشکردووە. لای من ئەم ڕۆمانە مێژوویمێلانخۆلیا و مەرگە. ئەگەرچی مەرگ و مانای مەرگ بە نەرمی دەستپێدەکات وھێواش ھێواش خۆی نمایش دەکات بە ڕادەیەک بە ھێمنی بەر ڕۆحماندەکەوێت کە ئەستەمە جیابکەینەوە لە ژیان، چونکە ئەبراھام ھەمیشە درزێک لەنێوان مەرگ و ژیاندا دەھێڵێتەوە، دەرچەیەک بۆ ژیان و دروستبوونەوە بەڵامئەوەی جێێ سەرنجە ئەم درزە لە ڕۆحی پیاوەکاندایە. ژیان لای پیاوەکان دەستاو دەست دەکات وەک چۆن مەرگ و مێلانخۆلیا  لای ژنەکاندەستاودەست دەکات.

گرنگی چەمک و تێماکانی ئەم ڕۆمانە زۆرە بەڵام لەم نوسینەدا ھەوڵ دەدەم لەدیدێکی دەرونشیکارییەوە لە سەر یەکێک لە ھەرە گرنگترین تێماکانی  ئەمڕۆمانە بوەستم کە ئەویش چەمکی مێلانخۆلیایە یان ووردتر بڵێم مێلانخۆلیایمێینەیە. 

مێلانخۆلیا وەک ململانێکی دژوار و سەخت لە پەیوەندی نێوان مەرگ و ئیرۆس، ڕق و خۆشەویستی، خود و ئەویتربوون، وە پەیوەندی نێوان ئێستا و ڕابردوو. 

 

مێلانخۆلیا و تازێباری لە دیدی دەرونشیکارییەوە

 

"ھەموو خەیاڵێک جا بە ئاشکرا بێت یان بە نھێنیئەوا لە سەرەتاوە خەیاڵێکی مێلانخۆلییە"

                                                                                                                                          -  پراوست-

 

فرۆید لە ووتارەکەیدا بە ناوی (مێلانخۆلیا و تازێباری) لە ساڵی (1917) دا، مێلانخۆلیا بەوە پێناسە دەکات کە بریتیە لە دروستبوونی ئیگۆ وەک بونیادێک، ئەم بونیادەش پەیوەستە بە دانوستانکردن و پەنجە نەرمکردن لە گەڵ ئەوئاستەنگ و دژوارییانەی کە لە دەستدان و نەمانی ئەوانی تر بۆمانیدروستدەکەن. قبوڵنەکردن و ڕەتکردنەوەی لە دەستدانی ئەوانیتر وا دەکات کەسوبێکت لە ناو خودی خۆیدا ئەوانیتر بتوێنێتەوە و جارێکی تر‌هەڵیانمژێت وبیانکاتەوە بە بەشێک لە شوناسی خۆی. فرۆید دەڵێت: 

( ئەو هاوشوناسبوونە نارسیستیەی سوبێکت لە گەڵ ئۆبێکتدا خۆی دەبێتەوە بەجۆرێک لە پەیوەندی ئیرۆتیکی، ئەنجامەکەشی ئەوەیە سەڕەڕای گرفت وناتەبایی لە گەڵ کەسی خۆشەویست بەڵام سوبێکت ناتوانێت دەستبەرداریپەیوەندی خؤشەویستیەکە بێت….هەر بۆیەش ئیگۆ خوازیارە ئۆبێکتەکە بکاتەوەناو خۆی و لە گەڵیدا ببێت بە یەک، ئەو میتودەش کە ئەم کارەی پێدەکات، لەمقۆناغە دەمییە (کاتییە کانباڵیەدا)، هەرئەوەیە کە عاشقی ئۆبێکتەکە ببێت وبیپەرستێت… ئەمەیش وا دەکات کە ئەویتر لە ناو خودا بەرجەستە و بێت وبنێژرێت.).  ئەویتر تەنها کاتێک دەتوانێت لە ناو خودا بمێنێتەوە و ببێتەوە بەبەشێک لە ئیگۆ کە وەک برینێکی کراوە خوێنی لێ بچۆڕێت. 

 

جولیا کرێستیڤا لە کتێبی ( خۆری ڕەش: خەمۆکی و مێلانخۆلیا) دا باس لەمتیزەی فرۆید بۆ مێلانخۆلیا وەک خەیاڵیکی کانیباڵی دەکات و  دەڵێت:  (  کەسی مێلانخۆلی یان دەروونی کەسی خەمۆک بەدەر لەوەی کە خۆیهێرشێکی شاراوەیە بۆ سەر ئەویتر، بەو مانایەی  کە ئەویتر توندوتیژە چونکەپرزە بڕو و تاقەتپڕوکینە، غەمباری و خۆخواردنەوە  ئاماژەیە بۆ خودێکیسەرەتایی، خودێکی بریندار، کەموکورت و بەتاڵ..). کرێستیڤا پێوایە کە کەسیمێلانخۆلی خۆی بە هەڵە نازانێت چونکە ژیانی زادە و بەرهەمی کەموکورتیەکیئەزەلیە کە ئەم خۆی هیچ دەسەڵاتێکی بە سەر بوون و نەبوونیەوە نییە. هەربۆیەش  هیچ کات ئەو ئازارەی کە دەیچێژیت بۆ لە دەستدانی ئەوانیتر ناتوانێتئەو هەستەی بە گوناه یان تاوان کەم  بکاتەوە  تاوانی ئەوەی کە ئەم بە نهێنی وپەنهانی بیری لە تۆڵە کردنەوە  لە ئۆبێکتەکەی کردۆتەوە. 

ئەم غەمخورادن و خەفەتباریە دەبێتەوە بە گوزارشت لەوەی کە گوزارشتی لێوەناکرێت و سیمبۆلیزە ناکرێت، دەبێتە غەم و برینێکی قووڵی نارسیستی کەناتوانیت ناوی لێ بنێت و بۆ خۆیشی هیچ ناوێک هەڵناگرێت، برینێک هێندە بەبەها و قەشەنگە کە نە سوبێکتەو نە ئۆبێکتش. ناشتوانیت ببێتەوە بە سەرچاوەبۆی. چونکە خودی ناسۆری و خەفتباریەکە خۆی ئۆبێکتە. هەڵبەت کرێستیڤادوورتر لە فرۆید دەڕوات لە شیکاردن و ڕاڤەکردنی کەسی مێلانخۆلی و لەوخەیاڵە کانیباڵییە دەریدەهێنی و بەرزیدەکاتەوە بۆ جۆرێک لە بێباوەڕبوون . کرێستیڤا  پێوایە کە گرنگی مێلانخۆلیا  لەوەدایە کە بەر لە هەموو شتێکخودئاگایەکی خێرا بە نەبوونی ئینتیما  و میرات لە گەڵ خۆی دەهینێت، ئەمخودئاگاییەش هاوپێچە و تیكەڵ دەبێت بە نەبوونی باوەڕ بە هیچ چاکبوونەوەیەکیان بوونی هیچ داهاتوو و ئاسۆێەک بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوەی کەلەدەستچووە و نەماوە. بەم لێکدانەوەی کرێستیڤاس بێت کەسی مێلانخۆلیکەسێکی بێ باوەڕ و ئاتایستە باوەڕی بە هیچ دینێک و هیچ یاسایەکی سەرزەوی نییە بۆ ڕزگاربوون لە دەردی ئازاری لەدەستدانی ئۆبێکتی خۆشەویستی.

 

هەڵبەت کاتێک قسە لە سەر مێلانخۆلیا دەکەین وەک نەخۆشیەکی دەروونی وبرینێکی قووڵ ئەوا بەرچەمک و تێـمای تریش دەکەوین کە زۆر جارجیاکردنەوەیان لە یەک کارێکی ئاسان نییە. وەک لە ناونیشانی ئەم بابەتەدادیارە مێلانخۆلیا هاوپێچە لە گەڵ تازێباری. ڕەنگە خودی چەمکەکان بەلاڕێماندا بەرن ئەگەر ووریا نەبین لە دەستنیشاکردن و دیاگنۆسکردنیان وەک دوو دۆخیجیاواز.  تازێباری لە سادەترین پێناسەیدا بریتییە لە کاردانەوەی مرۆڤ بۆ لەدەستدانی کەسانی ئازیز و خۆشەویستی، یان لە دەستدانی شتگەلێکیئەبستراکت وەکو   نیشتمان، ئازادی، فیگەرە  ئادیاڵەکان . تازێباری بەپێجەوانەی مێلانخۆلیا وەک نەخۆشیەکی دەروونی و زامێکی قووڵ  نامێنێتەوەبەڵکو کەسەکە دەتوانێت دوای ئەوەی خۆی لە ئازاری لەدەستدان بەتاڵدەکاتەوە، ئەڵتەرناتیڤێکی تر بۆ سەرلەنوێ  دەستپێکردنەوەی ژیان  بۆ خۆی بدۆزێتەوە. بەمانایەکی تر، تازێباری کاردانەوەیەکی تەندروستە بۆ لە دەستدانی کەس-شتیخۆشەویست ئەویش بە قبوڵکردنی لە دەستچوونەکە و ڕازیبوون بەقەرەبووکردنەوەی بە شێوەیەکی ڕەمزی. تازێباری کاردانەوەیەکی تەندروستەچونکە بە جۆرێک لە جۆرەکان لەوە دڵنیایین کە لە گەڵ تێپەڕبوونی کات خودی لەدەتسچوونەکە کاڵدەبێتەوە و دتوانین بە سەریدا زاڵبین.  وەلێ مێلانخۆلیا بەپێچەوانەی تازێبارییەوە ئۆبێکتەکەی نەمردووە بەڵکو بۆ ئەبەد  وەک ئۆبێکتیخۆشەویستی لە دەستچووە و نەماوە وەکچۆنیش ئەگەری گەڕانەوەشی یانقەرەبووکردنەوەی شتێکی مەحاڵە. کێشەی مێلانخۆلیا وەک پاتۆلۆژیا هەر بەتەنها ئەوە نییە کە چ شتێک لە دەستچووە چونکە ئەو شتەی کەلە دەستچووە بەڕوونی دیار نییە کە چییە، شتێکە بێ ناو و بێ شوناسە. تەنانەت لەوکاتەنەیشدا کە کەسی مێلانخۆلی درک بەوە دەکات یان ئەگەر بشزانێت کێی لەدەستچووە! ئەوە نازانێت چی لە ناو ئەو کەسەدا لە دەستچووە، وەیان بۆ چشتێک لە ناو ئەودا دەگەڕێت وعەوداڵ و سەرگەردانی چییە. فرۆید هەڵیداوە کەمتا زۆر جیاوازی نێوان تازێباری و مێلانخۆلیا بکات و دەڵێت:

 

لە دۆخی تازیىاریدا ئەوە جیهانی دەرەوەیە کە پووچ و بەتاڵە، لە کاتێکدا لەمێلانخۆلیادا ئەوە خودی ئێگۆ خۆی دەبێتەوە بەو پووچی و بەتاڵییەکە. کەسینەخۆش/مێلانخۆلی ئێگۆی خۆی وەک شتێکی بێ بەها و نەویستە  دەنوێنێت ونیشانی ئێمەی دەدات بە جۆرێک کە هیچی لەباردا نییە و هیچی پێناکرێت. ئەمپەیوەندە توندوتۆڵەی کەسی مێلانخۆلی بۆ ئۆبێکتەکەی دەبێتەوە بە پەیوەندیبەرخۆری، بە مانایەی کە کەسی مێلانخۆلی ئۆبێکتەکەی دەخوات و لە سەر ئەودەژی. فرۆید دەلێت:

 

(....هەلىژاردنی ئۆبێکت- پەیوەستبوونی لێبیدۆییانە بە کەسێک- شتێکیتایبەتەوە کە لە زەمەنێکدا بوونی هەبووە و ژیاوە، جۆرێک لە نائۆمێدی وبێهودەیی لە دڵی کەسەکەدا دروستدەکات، ئەمەش وا دەکات خودی پەیوەندیسوبێکت- ئۆبێکت بشکێت و هاڕە بکات. دەرئەنجامی ئەم شکاندنەیش گەڕانەوە و لێسەندنەوەی ئەو ووزە لێبیدۆییە نییە لەو ئۆبێکتەوە تا بیخەیتە ناوکەسێک-شتێکی ترەوە بە مانا سروشتییەکەی، بەڵکو بە پێچەوانەوە شتێکیجیاوازترە، …ئەم لیبیدۆ ئازادە(ڕووت) دەگەڕێتەوە بۆ خودی ئیگۆ خۆی ..لەگەڵ ئیگۆ پێکەوە هاوشوناسی ئۆبێکتی لێدابڕاوەکە دەبن… هەر بۆیەشتارمایی ئۆبێکتە لەدەستچووەکە - لێدابڕاوەکە دەکەوێت بە سەر ئێگۆدا وداگیری دەکات ….).

ئەمەیش وا دەکات کە پەیوەندی کەسی مێلانخۆلی بە ئۆبێکتی لە دەستچوەوە تەنها پەیوەندی سۆزو نۆستاڵژیا نەبێت بۆ ڕابردوو، بۆ ئەو زەمەنەی کە ئۆبێکتەکە لە ژیاندا بووە بەڵکو دەبێتەوە بە ناڕەزاییەکی بەردەوام. گرنگە لێرەدائاماژە بەوە بکەین کە ئایدیای نۆستاڵژیا وپەیوەستبوونی کەسی خەمۆک یانمێلانخۆلی بە کاتەوە زیاتر لە خودی  شوێن خۆی دەگەڕیتەوە بۆ کانت. بە ڕایئەو کەسی خەمۆک و مێلانخۆلی عەوداڵی گەڕانەوە نین بۆ مەزار و شوێنیگەنجیان بەڵکو تامەزرۆی خودی گەنجییانن، عەوداڵی خودی کاتەکەن نەکشتەکە -شوێنەکە بۆ ئەوەی جارێکی تر بچیتەوە دۆخی جارانی.  

کەسی مێلانخۆلی هەر لە بەرئەوە پێناوتریت مێلانخۆلی چونکە کەسی ئەزیز وخۆشەویست یان شتێکی لە دەستداوە بەڵکو لە بەرئەوەی نووساوە بەو شتەی کەچیتر بوونی نییە، ئەم خۆ بەستنەوەو چەقبەستنەیش شتێکی کاتی نییە وتێپەڕێت بەڵکو وەک مۆتەکەیەک دەبێت بە سەر خودی ئۆبێکتە لە دەستچووەکە، کە هەم  زادەی خۆشەویستە وە هەمیش ڕق و کینە. 

فرۆید دەڵێت: گلەیی و ناڕەزایی بەردەوامی کەسی مێلانخۆلی بە پلەی نایابە. کەسی مێلانخۆلێ باکی نییە بەوەی کە دەیکات و دەیڵێت و بە هیچ جۆرێکهەست بە شەرم ناکات خۆی کزۆڵە نیشانادات، چونکە هەر چییەک بڵێن و بکەن،ئەگەر چی خوازراویش نەبێت، ئەوا پەیوەندی بە خودی ئەمانەوە نییە هێندەیکە پەیوەندی بە ئەوانیترەوە هەیە. هەر بۆیە فرۆیدا پێیوایە کە لە بنەڕەتدا خودیناڕەزایی و گلییەکە لە ئۆبێکتی لە دەستچووە. ئەگەر ئەم تیزەی فرۆیدمان قبوڵبێت ئەوا دەلێین بەو پێیەی کە خودی ئۆبێکتەکە هاوشوناسە لە گەڵ ئیگۆیکەسی مێڵانخۆلی و لە ناو هەناوی ئیگۆدایە، ئەوا  ناڕەزایی و بێداری کەسیمێلانخۆلی نە پەیوەندی بە خودی سوبێکتەوەکە هەیە وە نە بە ئۆبێکتەوە بەڵکولەو نێوەندەدا وون دەبێت و نامێنێت. 

 

 

 

ژن وەک دەروونێکی مێلانخۆلی

"  ئازارو ناسۆری پاترۆنێکە بڕاوە و بە بەرگیئەقڵ و هۆشمدا کراوە"

                                                                                  -ئەلێکترا، سۆفۆکلیس-

 

گەر کەمێک لە تیۆریزەکردنی مێلانخۆلیا گەڕێین وبچینەوە لای (نیشتمانیسارا) بزانین نوسەر بە چ شیوەیەک ئیشی لە سەر ئەم چەمکانە کردووە. ئەوادەلێین نیشتمانی سارا ھەم  وەک مێژوو ، هەم وەک  یادەوەریش لێوان لێوە بەتێمای ئاڵۆز و دژ بە یەک.  تێماگەلێکی وەک مەرگ/ژیان، بێگانەبوون/ یەکبوون، ڕق/عەشق. ئەبراھام ئەم مێژوە  ئەپۆکالیۆتیە بەتەنها  لە ڕیی  ووشەو و خەیاڵ وفانتازیاوە ناگێڕێتەوە، ئەوەی ئێمە تێکەڵ بەو مێژووە دەکات و بە ئاگاماندەھێنێتەوە لە بوونی  ئەوانەی کە ڕۆژانێک  لە گەڵ ئێمە بوون و ژیاون زرنگەیووشەو ئەفسونی ئاماژەکان یان  ڕیتمی شاراوەی ئەودیوو ووشەکان نییە بڵکوئەو بێدەنگیە  وەحشەتناکەیە  کە لە پشتی  کارەساتەکانەوە  خۆی  مەڵاس داوە ، دەنگدانەوەی  ترسناکی بێدەنگی: بێدەنگی وەک میکانیزم و هاوارێک بۆبەستنەوەی ڕابردوو بە ئێستاوە. 

 

پرسیارەکە ئەوەیە کە چۆن ئەبراهام ئەو هەموو رق و توندوتیژییەی کە لە ناو ئەومێژووەدا پەنگی خواردۆتەوە و خۆی شاردۆتەوە  سیمبولیزە کردوە، چۆنجارێکی تر ڕیتمی داوەتەوە بە ووشە بێ سرتەکان و بە خودی بێدەنگی خۆی؟  گرنگە بزانین  لە کوێدا ئەم توندوتیژییەی هەڵگرتووە بە چ فۆڕم و بەرگێکدەیداتەوە بە ئێمەی خوێنەر؟ ىۆچی ئێمە وەک خوێنەر و وەکو  ئەوی  تری بێگانەبە ئەوان بەر ئەو توندوتیژییە ناکەوین یان نەرم بەریدەکەوین ؟ بۆچی ئەم ڕۆمانەسەڕەڕای ئەو ئازارە قووڵە، ئەو مێژووە تاڵە، ئەو حەقیقەتە نەگوتراوە هێشتاپیاوەکانی (حیکایەتخوانەکانی) ناو ڕۆمانەکە بە بەردەوامی خەریکیدەستوپەنجە نەرمکردنن لە گەڵ ئەو مێژووەدا و هەمیشە ئەڵتەرناتیڤیکی تریان بۆدەستپێکردنەوەی ژیان و قەرەبوکردنەوەی ئەوەی لە دەستیانداوە هەیە . لەکاتێکدا زۆربەی ژنەکانی ناو ڕۆمانەکە ژنی پرزە لێبڕاو و کەنەفت و دەرونشێواو و مەرگدۆستن، مەرگ وەک دوا ئەڵتەرناتیڤ لە بری ژیان دەبینین وهەڵیدەبژێرن ؟

وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە  لە دیدێکی دەرونشیکارییەوە کە ڕەنگە ڕازیمانبکات  ئەوەیە کە ئەبراهام زۆر زیرەکانە کۆی ئەو توندوتیژییە مێژوویەی لە ناوکارەکتەرە ژنەکانیدا شاردۆتەوە تا دواتر بەرجەستەیان بکاتەوە وەک کەسیمێلانخۆلی و دەروون شێواو بۆ قەدەری خۆیان بەجێیان بهێڵێت. نوسەر باس لەغەمێکی قووڵ ، ئازارێکی ناسۆر،برینێکی کراوە ، عەشقێکی بێکۆتا بۆئۆبێکتێکی لەدستچوو دەکات. ئەم ئازارو ناسۆرییە کە  خاڵیە لە ئیرۆتیکا و لەخەیاڵ هەر هەمووی دەخاتە ناو و جەستەی مێینەکان، بە تایبەتیش لەکارەکتەری سارادا بەرجەستەی دەکات،هەر لە ناو ناخ و دەروونی ئەویشداجارێکی تر ئەو توندوتیژییە دووبارە دەکاتەوە. 

سارا وەک مێینە، وەک دایک  وێنا وترۆپکی دەرونێکی مێلانخۆلییە. سارا وەککەسێکی مێلانخۆلی بریندارە، تۆ وەک خوێنەر ھەست بە برینەکانی دەکەیت کەچۆن خوێنیان لێدەچۆڕێت، ھەستی پێدەکەیت کە چۆن دیل و بەندی ھەست وسۆزی ناوەکی  خۆیەتی  بەڵام ئەم ھەست و سۆزە شتێک نیە ئەو بتوانێتبیداتەوە  ئەوانیتری دەرەوەی خۆی، بەڵکو ھەموو ئەو ڕق و کینەیە لە ناو دڵ وڕۆحی سارادا پەنگ دەخواتەوە تا جارێکی تر بچیتەوە ناو خۆی لە ناو دەروونیخۆیدا هەڵیمژێتەوە. بە مانایەکی تر، ئەو توندوتێژییە کە دەبوو بهاوێژرێتەدەرەوە جارێکی تر لە ڕیی ئەو دۆخە مێلانخۆلییە لە ناو دەروونی سارادا وون وهەپرون هەپرون دەبێت. ئەگەر چی ئەبراھام ھەوڵدەدات ئازارو پەشۆکانیدەروونی سارا بشارێتەوە بەرگێکی فریودەری مێینەی بە بەردا بکات تاسەرنجی ئێمە بۆ جەستەی ڕاکێشێت بەڵام لەڕاستیدا ئەم دۆخە لە پەشۆکان وشپرزەبونە  دەرونیە  ئیرۆتیزە ناکرێت هەر هەوڵێکیش  بەم ئاڕاستەیە سەرکەوتوو نابیت و لە بری ووروژان و   ئاماژەی سێکسی بە جۆرێک لەگاڵتەجاڕی و کۆمیدیا تەواو دەبێت. 

 

هەوڵی نوسەر بۆ شاردنەوەی دەردی مەرگدۆستی سارا ناشاردرێتەوە چونکەمەرگ و سارا دوو دیوی یەک دراون و بە جۆرێک تێکەڵ و ئاوێزانی یەکن کە ناتوانین لە یەکتریان  جیاکەینەوە،  ئەستەمە بزانین ئەوە مەرگە  سارا بۆ لایخۆی ڕادەکێشیت و پەلکێشی دەکات یان  ئەوە   سارا  خۆیەتی ڕەدوی مەرگدەکەوێت وەک دوا ئەڵتەرناتیڤ بۆ ژیان هەڵیدەبژێرێت. عەشق بۆ سارا واتەعەشقە بۆ کەسی مردوو، ھەر بۆیەش نە سالار و نە لە دایکبوونی ئارۆنی کوڕیدڵخۆش و شادی ناکات. جەستەی ئەو تێکەڵە بە ئێسک و پروسکی ئەوکەسانەی کە لە ژێر قەبرەکاندا دەژین .سارا بە جۆرێک لەگەڵ مردوەکاندا دەژی   وەکو  ئەوەی بەشێک بن لە ژیانی  ڕۆژانەی  ، شەو ڕۆژ لە گەڵ ئەواندابژی لە گەڵ ئەواندا ژیان بە سەر  بەرێت . ئەم عەشقە نیکرۆفیلییە بۆ مەرگخۆی دەبێتەوە بە  ئیرۆس لای سارا.

 

...سارا بە درێژایی ئەو شەوە بە لاشەی ماندوو پڕ لە ئازاریەوە چاوەڕوان بوو، بێ خواستی خۆی بەردەوام چاوی فرمێسکیان لێ دەچۆرا، نەیدەتوانی شێوازیدایک و باوک مەحموودی برای و باپیرە خایم لە خەیاڵ و پێشچاویدا بسڕێتەوە، سارا ڕازی نەبوو بەوەی ئەو وەکو دایکێک لە خاکێکیدا منداڵی ببێت، کە تاکوئەو رۆژەیش بۆ ئەوان دۆزەخێک بوو. لە کاتەدا سارا بیری لەوە دەکردەوە چۆن  

دەست بنێتە سەر دەمی کۆرپەکەی و ژیانی لێ بسەنێتەوە، پاشان بڕوات وخۆی بە دەم ئاوی شیوەکەوە..

 

یەکێک لە تێما گرنگەکانی تری ناو ئەم ڕۆمانە تێمای دابڕانە، دابڕانێک کەناتوانیت ڕێی لێبگریت و خۆتی لێ قووتار بکەیت. دابڕان و مەرگی ڕاستەقینەیخۆشەویست و ئازیزەکان دەبێتە شتێکی جەوھەری و قەدەری. ئەم تێمایدابڕانەش وەک برینێکی ئەزەلی لە ڕۆڵی دایکدا بەرجەستە و تێماڕێژکراوە. ھەرلە سەرەتای ڕۆمانەکە دالیای دایکی خایم کۆچی یەکجاری دەکات و خایمیکوڕی بۆ قەدەری خۆی بەجێدەڵێت. دایکی حەکیم، حەکیم  بە ھەتیویبەجێدێڵێت، تا دەگەینە سارا کە ئەم بە پێچەوانەی دایکەکانی ترەوە ھەر لەیەکەم ساتەوە ڕازی نییە ببێتە دایک.

 

...سارا هەستایە سەرپێ و تاوێک بە ژوورەکەدا گەڕا، چوو ئەژنۆی دادایە سەرقەراغی جیگاکەی سالار و دەستی برد پشتیەکەی خۆی بە دەستەوە گرت، بەسەر ئارۆنی کوڕیدا نووشتایەوە و توند پشتیەکەی لە سەر دەمو و چاویکوڕەکەی دانا

و هەردوو دەستی توند لە سەری ڕاگرت، چەند هەناسەیەک ئارۆنی بێدەنگ کرد، وەک ئەوەی شتێکی بیرکەوتبێتەوە، 

هەستایە سەر پێ و تەوراتەکەی کەتانی لە نەتیشت جێگاکەیەوە هەڵگرت، ژوورەکەی بەجێهێست…

 

ئەگەرچی سارا دەبێتە دایکی کوڕ، کوڕیش زیندووبوونەوەی دایکە بە مانادەرونشیکارییەکەی وەکچۆنیش مەرگی دایک لە ناو کوڕدا دەربازدەبێت، بێشکۆیی و بێناوی برینەکانی هەر هەمووی لە ناو جەستە و بوونی کوڕدا فۆڕمو ناو وەردەگرێت.  تەنانەت ئارەزووەکانیشی لە ناو کوڕدا وەک فالوس سەوز دەبێت.  بەڵام لە دایکبوونی کوڕەکەی سارا ئەم برینە بۆ سارا پڕناکاتەوە بەڵکوبە پێجەوانەوە ڕۆحی سارا بە جۆرێک لێکترازاوە کە چیتر پەیوەندی  بە کات ودەوروبەری خۆیەوە نەماوە. ساتی لە دایکبوونی کوڕەکەی ئەو ساتەیە کە سارالە گەڵ کوڕە ساواکەی دەبێتەوە بە یەک جەستە، وەک ئەوەی ئەو مناڵەی لە بەرخاتری مەرگ و بۆ مەرگ هێنابێتە  دونیاوە، سارا  تێکەڵ بە جەستە و رۆحیکوڕە ساواکەی دەبێت، یەک جەستەی دانەبڕاولەیەک لە خودی مەرگ خۆی. ئەوەی دەبوو بمریت مناڵەکەی بوو، بوونی مناڵەکەی جارێکی تر ئەو هەستەیدەبەخشی کە سارا وەک دایک تاوانبارە چونکە نەدەبوو رێبدات مناڵەکەی لەڕەحمی بترازێت و بێتە دەرێ و چاو لە جیهان و نیشتمانێکدا هەلبهێنێت کەڕازی نییە باوەشی بۆ بکاتەوە لە ئامێزی بگرێت. هەر بۆیە سارا پێێوایە گەرژیان لە کوڕەکەی بسەنێتەوە و بیکوژێت ئەوا خۆیشی کوشتووە.  بۆ ساراهەموو لە دایکبوونەوەیەک واتا دوورکەوتنەوە لە خەونی گەشتن بە داهاتوو وگەڕانەوە بۆ هەناوی دایک/نیشتمان. هەر بۆیە دایک لەم ڕۆمانەدا دایکێکیفالیکی نییە وەکچۆنیش ژیوسانس فالیکی نییە بە مانا دەرونشیکارییەکەی، بەڵکو خودی سێکسوالیتی خۆیشی دەبێتەوە بە مێلانخۆلی. 

ئەبراهام گەمەیەک بە  پەیوەندی نێوان دایک/ کوڕ دەکات. لە نیشتمانی  سارادابە پێچەوانەی ئەوەی لە چیرۆکی مەریەم و عیسادا بیستوومانە، ئەوە دایک نیەکە ئەزمونی مەرگی کوڕەکەی دەکات، بەڵکو لێرەدا ئەوە کوڕەکەیە کە مەرگیدایکی بە چاوی خۆی دەبینێت و ئەزمونی دەکات. دایکێک کە دڵڕەقی ئەوانیترلە خاچی دەەدات لە شوینێک لەوێندەرێ وەک تارماییاک بە جێدێڵێت تا جارێکیتر زیندووی کاتەوە، هەر بۆیەش دەتوانین بڵێێن  نیشتمانی سارا بەڵێنێکیئەبراهامییە بۆ گەڕانەوەی دایکە کوژراوە لە خاچدراوەکە. 

 

سارا وەک مێینەیەک و دەروونێکی مێلانخۆلی وێنای خۆی دەبێتەوە بە ئاوێنە ولە دەرەوەی خۆی بە تەنهای هەر خۆی دەبینێت. وێنای خودێک  کە ڕق و کینە وتوندوتیژی ئەوانی تر ئەمیان سیخناخکردوە بە جۆرێک لێوان لێوە لە ڕق وتوندوتیژی کردوویەتی بە برینێکی نارسیست، جەستەیەکی شەکەت و پرزەلێبڕاو، جەستەیەکی نامۆ کە نە لێرەیە نە لەوێش، سارا لاشەیەکی زیندووە بەسەر مردووەکاندا دەگەڕێت تا لە ئێسک و پرسکی ئەوان پارچەکانی ڕۆحێخۆی کۆبکاتەوە. لە زۆر شوێنی ڕۆمانەکەدا ئەبراهام دەیەوێت ئەم دۆخەمێلانخۆلیەی سارا لە ڕێی  لاوازی و بێدەرەتانی جەستەیەوە بەرجەستە بکات.  سارا کە ڕازی نییە نان بخوات و زادێک بخاتە ناو دەمیەوە وەک ئەوەی بیەویتبەو شێوەیە تۆڵە لە جەستەی خۆی بکاتەوە کە هێشتا زیندوە و بەسەر دونیاوەدەژی. خولانەوەی ڕووداوەکان لە دەوری سارا وەک فێمینیەکی مێلانخۆلی ودەرونشێواو، وەک کەسێک کە تۆڵەی خۆی و ئەوانیتریش لە ناو دەروون وجەستەیدا شاردۆتەوە، وا دەکات کە سارا وەک یاخییەک ببینرێت  کە تا دواساتەکانی ژیانی لە شەڕکردن بۆ ژیان ناوەستێت، لە تۆڵەکردنەوە ناوەستێتبەڵام تۆڵەیەک هێندە ساردو سڕ تێدەپەڕیت کە ناتوانیین بەرگی شۆڕشگێڕێکیبکەین بە بەردا بەو مانایەی  ئەو یاخیبوونە هەر لە سنووری دەروونی خۆی وجەستەی خۆی تێناپەڕێت. 

 

نیشتمانی سارا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دروستبوون و جەختکردنەوە لە  بوونی تۆوەک شوناس پەیوەندی بەو گەمە کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە هەیە کە ئەویتریگەورە (سەردەست )  پێناسەی دەکات و دایدەڕێژێت. ئەم کێشەی شوناسە ولەتبوونی شوناسە لە ناو کارەکتەرێکی وەک سارا دا بەرجەستە دەبێت، ساراڕازی نییە بە هیچ مۆدێل و شوناسێکی تر جگە لە بوونی ئەو سوبێکتە نەبێت کەخۆی ئاشنایە پێی. ئەو وەک  دەروونێکی مێلانخۆلی ئاماژەیە بۆ سیمپتومەڕەمزیەکان لەوانەیش : بیرەوری و یادەوەرییەکەکان ڕابردوو، چەقبەستن وخۆبەستنەوە بە ئەزمونە پەرتبووەکان، کەڵکەی کات، خەمۆکی، ڕەفتاری دژبەیەک و ڕارایی  لە نێوان خۆشەویستی و ڕقی بۆ دەوروبەری. سارا وەکجەستەیەکی شەکەت و کەنەفت ، بێھودە ئەوەی دەیھڵێتەوە بە ژیانەوە ئەوووشانەیە کە لە دەمولێویەوە بێ ڕۆحانە دێنە دەرێ. ڕاکردنی بە ناو شەقام وکوچە و کۆڵانەکانی شاردا ترۆپکی سییپتومەکانی گرفتی سارایە وەکدەروونێکی پەشێواو مێلانخۆلی. سارا دەکەوێتەو بۆشاییەکەوە لە بەتاڵی وبێمانایی، بۆشاییەک کە سنورەکانی تەنها مەرگ دیارییدەکات. تەواو نغرۆیفەزایەک دەبێت کە تیایدا سنورەکانی ناوەوەی خۆی وەک سوبێکت تێکەڵ بەسنورەکانی دەرەوەی دەبێت چیتر ناتوانێت پەرژینێک لە نێوان ناوەوە ودەرەوەی خۆیدا دروست بکات. بە جۆرێک دەکەوێتە زۆنی سفر لە بێمانایی وپووچی ژیان کە هیچ شتێک بۆ ئەو نابێتەوە بە سەرچاوە تا لە ڕێیەوە خۆی پێتوند و قایم  بکاتەوە. سارا ناتوانێت دەستبەرداری ڕابردوو بێت، قەدەرێکیچلكن دەیکاتە ژنێکی بێ چوارچێوە و وایلێدەکات لە نێوان ڕابردوو و ئێستادا، لە نێوان ژیان و مەرگدا لەت لەت بێت. هەربۆیەش چییتر وەک تازێبارێکنالاوێتەوە بەڵکو خۆی ووردە ووردە دەبێتە مەنزڵگە و قەبرستانێک کەمردووەکانی تیا نێژراوە. بۆ سارا چیتر سالار وەک ئۆبێکتێکی خۆشەویستی وئیرۆتێکی جێیی ئەوەی بۆ ناگرێتەوە کە لە دەستیچووە، چونکە ئەوەی لەدەستیچوە کەسانیک نین، ئۆبێکتێک نین بەڵکو شتگەلێکن کە ناتوانێت ناویانلێ بنێت…سارا بە سالار دەلێیت: 

 

(تۆ هۆکاری دابڕانم بوویت لە کەسوکارم، من ئێستا تەمەننای ئەوەم دەکرد بۆمردنیش بووایە لە گەڵ ئەوندا بوومایە، نەک لە گەڵ تۆدا، من جارێکا کاتی ئەوەمنەبوو لە گەڵ تۆ بژیم و هاوسەرگیری بکەم، نەک بڕیاری ئەوەشم نەدابوو،  بەڵکوبیریشم لێنەکردبۆوە، جا باش

بزانە هیوادارم زوو پێیان شاد ببمەوە، ئەگین خۆم دەخانم لە نێوان تۆ مردنداکامتان هەڵدەبژێرم…)

 

لێرەدا گرنگە لە مانای لە دەستدانی ئۆبێکت بگەین چونکە لەدەستدان چیتر بەومانایە نییە کە ئۆبێکتی خۆشەویستی لە دەستچووە یان بێ مروەت و بێوەفابووە ئەگەرچی ھەر یەک لەم ھۆکارانە  بەشدارن بۆ لە دەستدانی ئۆبێکتیخۆشەویستی لەڕووی سایکۆلۆژییەوە بەڵام  لە ڕاستیدا لەدەستدانی ئۆبێکتیخۆشەویستی مانای  ڕوودانی کارەسات وداڕمان و داڕووخانێکی ناوەکییە لەھەناوی سوبێکتدا کە کاردەکاتە سەر  پەیوەندی  بە ئۆبێکتەوە. واتە ھەستکردنیسوبێکت بۆ خودی خۆی نەک بۆ ئۆبێکتی لە دەستچوو. لە دۆخی مێلانۆخۆلیاداپەیوەندی سوبێکت بە ئۆبێکتەوە پەیوەندییەکی ئاڵۆزو گرفتئامێزە بەو پێێیەی کەتەمومژاوییە و ئاسان نییە لە یەکترییان جودا بکەیتەوە. ووردتر بڵێین خودیسوبێکت خۆی دەبێتەوە بە گۆڕەپانی جەنگ لە نێوان خۆشەویستی و ڕق ، ژیانو مەرگ .

 

سارا دەڵێت:

هەست دەەکەم ئیتر  کێشەی دەروونیی من تەنها دابڕانی کەسوسکارم نییە، سالار لە ناو ڕۆحی مندا شتێک تێک شکاوە، تۆ نازانیت سالار گیان، خۆمنازانم بۆچی چاوم بە زیندووەکان ‌هەڵنایەت و بەردەوام لە گەڵ ڕۆحانیەتیمرددوەکاندام و دەیانبینیم و تەنانەت دەتوانم  

بیاندوێنم.

 

سارا وەک دەرونێکی مێلانخۆلی و تازیبارێکی هەمیشەیی پەیوەندی بە مەرگەوەتوندوتۆڵترە لە ژیان.  ئەو وەک تازێبارێکی هەمیشەیی نەک ناتوانێت دان بە لەدەستدانی کەسی لە دەستچوو بنێت بەڵکو لە ڕیی ڕەتکردنەوەی ئەو لەدەستدانە کەڵکەڵەی مەرگی خۆشی ڕەتدەکاتەوە. ئەمە وا دەکات کە ساراخولیای مەرگ بێت و بە بەردەوامی ئاماژە بۆ مەرگ، کێلی قەبرو، قەبرستانبکات، بە نەزمێکی ڕیتواڵ ئاسا بە شێوەیەک وەک ئەوەی  کەسی مردووئامادەگیەکی بەردەوامیان هەبێت و لە گەڵیدا بژین.

 

(..ئاگام لێتانە و هەست بە رۆحیانەتی ئێوە دەکەم، دەەزانم گۆڕەکانی وئیسکوپرووسکتان لە ژێر ئەم شۆستە کۆنکرێت و جادە قیرەدایە،ڕۆحانیەتیئێوە لەم شارە دوورناکەونەوە و بەردەوام لە پێش چاو و لە ناو دڵی مندان، دەتان بینم، ئا ئا من  

بەردەوام هەمووتان دەبینم! ).   

 

لە بەرئەوەی   ئەوەی  ڕوویداوە لە مێژوودا دیزەبەدەرخۆنە کراوە و خودی ئەوتوندوتیژییە نۆرمالیزەکراوە و لە نەست و نائاگایی ئێیمە دا جا چ وەک مێژوو وەچ وەک یادەوەری بوونی نییە،  ئەوا ئەم ڕۆمانە دەبێتە ئەگەرێک بۆ شکاندنی ئەوبەستەڵەکە لە بێدەنگی و ئەگەرێک بۆ خودی قسەکردن لە سەر بێدەنگی. دەرکردنی جووەکان و تاڵانکردن و سرێنەوەی مێژووی بوونیان لە سلێمانیخۆی دەبێتەوە بە دەردەسەری وکەڵکەڵەی مەرگ، کارەساتێکە لە ناوکارەساتێکی گەورەتردا، داگیرکردنە لە ناو داگیرکردنێکی تردا،  خودیکارەساتەکە ئەوەمان پێدەڵێت کە خۆشەویستی و پێکەوەژیان و برایەتی شتێکەمەحاڵە و بوونی نییە. ئەم ڕۆمانە پێماندەڵێت عەشق بەهیزتر نییە لە مەرگ. بۆسارا عەشق واتە خۆشەویستی بۆ مردووەکان، ژیانکردن و هەستکردن بە  تامیمردووەکان، کورتکردنەوەی عەشقە بۆ مەرگ. مەرگیش دەگاتە ترۆپکی خۆیکاتێک ئازارو ئەشکەنجەی سارا پەلکێشی دەکات بەرەو دۆخێک لە دێوانەیی وبێ ئاگایی بە جۆرێک کە ئەستەمە ڕاستی ڕووداوەکان لە نێوان خەیاڵ و خەویسارا لە گەڵ واقیعدا جیابکەینەوە.وەک ئەوەی کە فرۆید دەیڵێت سەبارەت بەخەون: ( خەون ئەوەت پێدەڵێت کە تۆ هەوڵدەدەیت بیشاریتەوە..بەڵام لە خەوندابە تێکەڵی و پێکەڵی پێتدەڵێن، هەر وەک پارچەی ئەو پەزڵەی کە ناگونجێت وناچیتە شوێنی خۆی)... جەزرەبەی ڕووداوەکان و ترۆپکی دۆخە مێلانخۆلیەکەلەو کاتەدایە کە ئەشکەنجە و ئازاری ڕۆحی سارا تیكەڵ بە سیپمتومەکانیدەبێت لە ڕێێ فلاش باک، زیندە خەو و وڕێنەکانیەوە خۆی نمایش دەکات کەزۆرێک ئەم دۆخە تراوماتیکیەی سارا وەک ئاکتێکی بوێرانە دەبینن لە کاتێکداهەموو ئەو ئاکتانە کە ڕووداوەکان پێکەوە گرێدەدەنەوە ترۆپکی سیمپتومەکانیسارایە وەک کەسێکی تراوماتیکی و مێلانخۆلی، هەر وەک گۆبۆدۆ مادییکێزێلادەلێت: 

 

( کاتێک کە شکاندن و ئازاردانی ھەستی مرۆڤ دەبێتە کارێکیڕۆژانە، ئیتر یادەوەرییە کۆنەکان لە گەڵ یادەوەرییە نوێێەکاندا  وەهاتێکەڵ بە یەک دەبن و لە یەک جیاناکرێنەوە. گێڕانەوەی ئازارەکانوتراوماکان لە لایەن قوربانیەکاان و دەربازبووەکانەوە تەنھا پەیوەندیبە گێڕانەوەی حەقیقەتەوە نییە بەڵکو بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەندیبەو ئازار  و ناسۆرییە بەردەوامەی ژیانیانەوە ھەیە کە دەرئەنجامیخودی توندوتیژی و تراوماکەیە..).

 

قەدەری سارا ئەوەیە کە خودی خۆی ببێتەوە بە ئۆبێکتی تازێباری بۆ خۆی. مێلانخۆلیای سارا تەقینەوەیە بە ڕووی مێژوودا کە ئەو کارەساتە وەحشتاناکەیلە هەناوی خۆیدا مەڵاس داوە.  ئازاروئەشکەنەجەی سارا وەک مێینیەک ودەرونێکی مێلانخۆلی خودی ئەو کارەساتە مێژوویی و سیاسی ،کۆمەڵایەتیی وئایینیە لە ناو خۆیدا هەڵدەمژێت و لە ڕیی ئەو دۆخە دەرونیەشێواوەی(دێوانەیی) بە نەرمی دەیداتەوە بە ئێمەی خوێنەر بە جۆرێک کە نایەلێتبەر وەحشەتناکی ڕووداوەکان بکەوین. تەنانەت وستانەوە و ڕوبەڕوبونەوەکان بەرامبەر بەو ناحەقی و نادادییە لە ڕیی ساراوەیە ، وەلێ سارا وەک مێینیەکیدێوانە و بێ بەرگ یان ڕوونتڕ بڵێین بە ژێرکراسە سپییەکەوە، کە نوسەر لێرەداهەوڵدەدات ئیرۆتیزەی ئەو شتە بکات کە ئیرۆتیزە ناکرێت ئەویش دۆخیدەروونی سارایە، بەو پێیەی دێوانەیی ئەو فەزایە لە ئازادی خود کە تیایدا هەمووسنورەکان دەبەزێنرێت، مرۆڤ دێوانە مرۆێکی ناسیاسی، ناکۆمەڵایەتیی، نائایینی و نا سێکسوێلە.

 

 

یاداشتەکانی سارا

ئێمەی مرۆڤ بە درێژایی ژیان بە دوای بە سوێترینئازاردا دەگەڕێین، تا تەواو بمانکاتەوە بە خۆمان بەر لەمردن. 

 

ئەگەر چی ئێمە لە ڕۆمانەکەدا لە گەڵ دەرکەوتنی سارادا ھەست بە گەرموگوڕیڕووداوەکان دەکەین. سەرەتا سارا وەک کچێکی پڕ ووزە، وەک فەیلەسوفێک کەگەرەکیەتی ژیانمان بۆ نەزم بکات.. وەک عاشقێک پەپوولە ئاسا نایەوێت لە فڕینبکەوێت وگۆرانیەکانی خۆشەویستی دەچڕێت.

 

( …ئەوە سبەینێیە و ئێستا و لە کاتی نوسینی ئەم یاداشتەمدا چاوەڕوانیدڵخوازەکەم دەکەم و حەز دەکەم بە پێ تا کو سەرا، یان تاکو بەردەرگای ماڵیخۆیان لە گەڕەکی جوولەکان بە پیرییەوە بچم، ئیتر ئێستا چاوەڕوانم… )

 

تا دواتر بەر سارایەک دەکەوین کە تەواو جیاواز لە وێنای یەکەمی. جەزرەبەی لەدەستچوونی کەسوکارەکەی و تەنیاکەوتەیی وێنای سارامان بۆ قڵپ دەکاتەوە ودەیگۆڕێت بۆ مێینەیەکی دەروون تێکشکاوی لاوازی و بێ ووزە و بێ وورە. دەروونێکی مێلانخۆلی کە  ھەموو عەشق و خۆشەویستی و ئارەزووی بۆ ژیان وسالار دەگۆڕێت بۆ خولیا و عەوداڵبوونی بۆ مەرگ و بۆ گەڕان بە دوای ئێسک وپروسکی مردووەکان. سارا لە مێیینەیەکی خاوەن ئیرادەوە دەبێتە  ڕۆحێکیبەساڵاچو کە خەریکی سنگ کوتین و نزا کردنە لە زیندووەکان. ڕق و توڕەییسارا لەوانەی کە مردوون وە ئەوانەیش کە هێشتا  زیندوون دەبێتەوە بەمۆتەکەیەک کە ڕۆح و جەستەی خۆی پێ دەچەوسێنێتەوە.

 

(ئیسقانی مردووەکان لە بەر ڕووناکی مانگەکەدا سپی دەچوونەوە، سارا بەدەستێکی قەراغی ژیرکراسەکەی گرتبوو. بە دەستەکەی بەردەوام ئێسقانەکانیکۆدەکردەوەو و لە کۆشی دەنا، زوو زوو لە بەرخۆیەوە دەیووت: دەی خێر لەخۆتان نەبینین، دەی خوایە زیندووتان ماڵوێران بێت و ئێسکوپروسوکیمردوویشتان بە خورادنی سەگ و گورگەکان بێت…)

 

نوسەر بە جۆرێک ئەم دۆخە تراوماتیکیە مێلانخۆلیەی سارا تۆخ دەکاتەوە  کە بۆئێمەی خوێنەر ئەستەمە سارا لە خودی مەرگ جیابکەینەوە، بەو مانایەی کە ئەمڕۆمانە کاڵکردنەوەی ئەو تاڵە دەزووەیە کە لە نێوان  ژیان، مەرگ و ڕق وخۆشەویستیدایە.  

 

ئەبراهام لە بەشی سێهەمی ڕۆمانەکەدا لە بەشێکی کورتدا بە ناوی(یاداشتەکانی سارا) وە دیوێکی تری سارامان پیشان دەدات، سارا وەک زمانو گێڕانەوە گوزارشت لە ئەزموون و بوونی خۆی دەکات. لە گەڵ ئەوەی کە ئەمبەشە کورترین بەشی ڕۆمانەکەیە! جا ئەگەر نوسەر بە ئاگاییەوە ئەم کارەیکردبێت یان بە نائاگاییەوە، ئەوا بە ڕای من ئەبراهام ناھێڵێت ئێمە بەر ئەگەریچاکبوونەوەی سارا بکەوین. دیسان گەر سارا وەک مێلانخۆلیەک توانبێتیگوزارشت لە ئازار و ئەندێشەکانی  بکات، چیرۆکی ژیانی خۆی گێڕاىیتەوە ئەواخودی ئەو گێڕانەوەیە دەبێتەوە بە هەنگاوێک بەرەوە دەربازبوون لە تراومای لەدەستچوون و زاڵبوون بە سە دەروونە مێلانخۆلیەکەیدا. دیارە نوسین وەکبەرکەوتن بە نەزمی ڕەمزی، نوسین وەک ھەوڵێک بۆ ئاشتبوونەوە و گەشتنیمەحاڵ بە ئۆبێكتی لە دستچوو «نشتمان— دایک». نوسین وەک مەیلێکیداھێنان، وەک پردێک لە نێوان ڕەتکردنەوەی کەسی مێلانخۆلی بۆ زمان لەلایەک و بۆ توانای دەربڕین وقسەکردن لە سەر ئازارو ئەندێشەکانی لە لایەکیترەوە، وەک ئارەزوویەک بۆ گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی بۆ ژیانی بەر لەکارەسات. خودنوسینەوە ئەو فەزایە لە ئارامی بۆ گێڕانەوە دروستدەکات هەروەک ئەوەی دەرونشیکارێک  لە بەرانبەرت  دانشتبێت و هێور هێور گوی بۆگێڕانەوەکانت بگرێت « لێرەدا کەسی دەرونشیکار ھەر خودی سارا خۆیەتی، بەو پێێەی نوسینەکەی جۆرێکە لە بایۆگرافی، وەرگر و گوێگر ھەر خۆیەتی» .

هەڵبەت گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە مێلانخۆلیا لە ڕووی مێژوویەوەبەستراوەتەوە بە فیکر و زھنەوە بە تایبەت لە کاری فەلسەفە و داھێنانیھونەریدا. فەلسەفە وەک یەکەم ساتی داغڵبوونی مرۆڤ وەک بوونەوەریێکیقسەکەر. بەو پێەش مێلانخۆلیا سروشتی فەیلەسوفەکانە. گەر مێلانخۆلیا ئاماژەبێت بە جۆرێکی دیاریکراو لە مەزاج ئەوا بە ڕای کرێستیڤا مەزاج خۆیدەتوانرێت بە زمان دابنرێت، مەزاج وەک گوزارشت لە پەشێویی و ھەڵبەزین ودابەزینی ووزە ،نەک ووزەی ڕووت خۆی. بە شێوەیەک کە بەرەو ڕووی دالئاڕاستەمان دەکەن ...دڵنیامان دەکەنەوە لە دۆخی پێشمەرجی ھەردوو نەزمیخەیاڵ و نەزمی ڕەمزی.  بەو پێیەش کاری ئەدەبی ئەم کاریگەرییەی مەزاجدەگۆڕێت بۆ ڕیتم، ئاماژە، فوڕم کە ھەم مێلانخۆلیکە وە ھەمیش خودی قسە  ودواندن خۆیەتی. بە ڕای کرێستیڤا ئەدەب و کاری ھونەری جۆرێکی نوێێە لەزمان ، واتە زمانێکە دەکەوێتە سەروو زمانەوە . زمانێک کە نوسەر دڵنیا دەکاتەوەکە بە دەستێکی باڵا و ئەوپەڕی کەماڵبوونەوە  دەگاتەوە بەو شتەی لە دەستچووەیان ڕووبتر بڵێن دەستی دەگاتەوە بە دایک وەک ئۆبێکتی لە دەستچوو.

 

بۆ ئەوەی لەم شیکارییە تێبگەن پێویستە بگەڕێنەوە بۆ تێزەی کرێستیڤاسەبارەت بە ئایدیای دووبارە ئیرۆتیزەکردنی نەزمی ڕەمزی. کرێستیڤا پێوایە بەفەلسەفکردنی زمان بە مەبەستی ئیرۆتیزکردنەوەی نەزمی ڕەمزی  تێکەڵ بە«فیکری نیکرۆفیلیەوە» دەبێت. ھەڵبەت تێزەی زمان و ھاوتاکردنەوەی لە گەڵمەرگ درێژکراوەی تیۆرەی فرۆیدییە کە پێوایە خودئاگایی زادە و بەرھەمیئەنگێزەی مەرگە، زمان ئەو تۆێژاڵە کە دروستدەبێت بۆ ھێشتنەوەی دەروونوڕەوانی مرۆڤ پاراستنی  لە شاڵاوی ئەنگێزەکان. کریستێڤا پێوایە کە زمان لەخزمەتی ئەنگێزەی مەرگدایە، بەو مانایەی لە لایەکەوە جەخت و تەئکیدی لە سەردەکاتەوە ، لە لایەکی تریشەوە ئاماژەکانی دەگۆڕێت تا بتوانێت بیپارێزێت وبیھێڵێتەوە. خودی زمان کە دالەکانی ناوی  ئاماژەن بۆ شتە غائبەکە(لەدەستچووەکە)، ھەر خۆیشی دەبێتەوو بە قەرەبوو و جێی دەگرێتەوە. کرێستیڤا دەڵێت: 

« ھونەر سنورەکانی پرۆسەی دال لە ناخی مرۆڤدا دەشکێنێت و بەسەریداتێدەپەڕێت، بە دەمامکی قۆچی قوربانییەوە ، مەرگ لە ناو خۆیداھەڵدەگرێت. سەرەڕای ئەمەش لە گەڵ خۆیدا سیمۆتیکا بە سنورەکانداکێشدەکات تا لەوێدا وەک سمیبولیک خۆی بنەخشێنێت و ڕێ بەئیرۆتیزەکردنەوەی بونیادێکی مردوو بدات. ….گەڕانەوە لە ڕێێ ڕووداوبەسەرھاتی مردووەکانەوە ، ئەوا ھونەرمەند/ نوسەر سکێچێکی نوێ بۆ دووبارەە دایکبوونەوە وێنا دەکات بەمەیش شەپۆلێکی تر

لەژیوسانس دەخاتە ناو زمانەوە..»

 

سارا دەڵێت:

( پەیوەندییەکان سنووردارن و لە دیواری حەوشەی ماڵەکەمان تێناپەڕن، بەردەوام لە هەمووان دەڕوانم لە پەیوەندی نوێ

   دەگەڕێم. سەرەتای هەموو دۆستایەتی و هاوڕێتییەکەم لە منەوە دەستپێدەکات…) 

 

ئیشنەکردن لە سەر ئەم پۆتێنسیالە لێرەدا مەبەستم لە نوسینە وەکئاورشێنکردنی ڕۆحی سارا بۆ زیندووکردنەوە و گەڕانەوەی بۆ ژیان، سارا لەکەسێکی مێلانخۆلی ئاسایی بە مانا فەلسەفەییە دێرینەکەی دەگۆڕێت بۆکەسێکی مێلانخۆلی بە مانا  پاتۆلۆژیییەکەی. سارا وەک کەسێکی  پرزە لێبڕاوکە ھەست نە بە خۆی دەکات وە نە بەدەورو بەرەکەشی، بە جۆرێک نغرۆی ئەوشتە بێناو  و نە گوتراوە دەکەوێت کە ئیدی بەرەو سنورەکانی مەرگی دەباتلەوێندەرێ لە گەڵ مردووەکان دەبنە هاودەم و هاوسۆزی یەکتر. بەڵام ئەبراھاموەک بڵێی ڕازی نییە سارا چاکبکاتەوە،وەک بڵێی بیەوێت لەو ئەندێشەو ئازارەیخۆیدا نووقم و  نغرۆی بکات تا ئەم خۆی وەک  نوسەر بتوانێت لە نوسینبەردەوام بێت. هەر ئەم مەیلی لە دایکبوونەی نوسەر خۆی وەک زمان وا دەکاتبەهەڵەداوان و بە پەلە پڕوزکێ یاداشتەکانی  سارا  تەواو بکات.  یاداشتەکانوەک ساتی لە لەدایکبوونەوەی سارا وەک نوسەر، حیکاتخوان، چاوێکیزیندووی ڕووداوو و یادەوەرییەکان. ھێشتنەوەی سارا وەک دەروون شێواوێک، وەک کەسێکی مێلانخۆلی بە مانا پاتۆلۆژییەکەی مەرجی  یپێشوەختیچاکبوونەوەی ئەبراھامە بۆ ئازاری لە دەستچوونی دایک وەک نیشتمان، وەکئۆبێکتی خۆشەویستی.  مەرجی پێشوەختی بەردەوام بوو نی ئەوە وەک نوسەر،  وەک حیکاتخوانە ڕاستەقینەکەی ئەم مێژووە و ئەم  یادەوەرییانە . بەو مانایەیکە زۆر جار ڕوون نییە کێ ئەم مێژووە دەگێڕێتەوە، ئەبراھام گەمە بە خودیگێڕانەوەکە دەکات لەو شوێنەی ھەستدەکەین کەسی حیکاتخوان خۆیشایەتحاڵی ئەو مێژووەیە  و ھاوکات جەنگاوەرێکە دەستەویەخە شەڕی مانەوەدەکات ، لە ھەمان کاتدا ئەو ھەستەمان دەداتێ نەخێر ئەوەی ئەم مێژووەدەگێڕێتەوە چاوێکە ، زومێکە سات بە ساتی ڕووداوەکانی لە ڕێێ زومیکامێراکەیەوە چرکاندووە،  وەکچۆن وامان لێدەکات لە ساتێکی تردا بڵێن نەخێرئەمە تەنھا چاو زوومی کامێرایەک نییە بەڵکو گوێێەکە ھەموو شتێکی گوێلێبووە لە یەک کاتدا ھەموو ئەو شتانەیشی بیستوە کە چاو پەی پێ نەبردوە بەمانا فرۆییدییکەی. وەلێ بە ڕای من پیاوێک شتەکانی بینیوە و ژنێکێشچیرۆکەکانی بیستووە و گیڕاویەتیەوە . لە بەشی (یاداشنامەکانی سارا) دائەبراھام بەشێک لەو گێڕانەوەیە دەخاتە ڕوو وەک بڵێێ کلیلی کردنەوەی جوغز وسیحری ڕۆمانەکەمان— مێژووەکەمان دەداتێ بەڵام ھەر زووش لێی پەشیمان دەبێتەوە.

 

نوسەر ڕێنادات نوسینەکانی سارا جارێکیتر ڕۆحی ئاوەرشێنکەن و تەڕیبکەنەوەبیکەنەوە بە مێینە پڕە لە ژیانەکەی جاران. بەڵکو سارا لە گەڵ دەردە کوشندەکەیو ئۆبێکتە لە دەستچووەکەی، لە گەڵ دەروونە مێلانخۆلیەکەی بەجێدێڵێت.وەکئەوەی پێمان بڵێت دوو نووسەر لە ناو یەک تێکستدا جێیان نابێتەو، وەک ئەوەیپێمان بڵێت دوو کەس ناتوانن لە سەر ھەمان چرپای دەرونشیکاری ڕاکشێن ولە هەمان کاتدا ناتوانن و خۆیان بگێڕنەوە. مەحاڵە لە یەک کاتدا ھەردووکیانبگەنەوە بە عەشقی لە دەستچوو، یەکێکیان دەبێت جێ بۆ ئەویتریان چۆڵ بکات. یەکێکییان دەبێت نەخۆش و مێلانخۆلی بێت تا ئەویتر ڕۆحی ئاسودە و ئازادبێت. 

 

 

 

ژیان - مەرگ -  ژن- خودا

« ھەموو عەشقەکان ھەوڵێکی مەحاڵە بۆ گەڕانەوە بۆباوەشی دایک بەڵام بە نەزم و زمانی باوک» 

 

« دڵنیام ڕۆحیانەتی سارا لە سنووری نیشتمانەکەی خۆی دەرنەچوە، وەکخۆی چۆن بەردەوام تەمەننای ئەوەی کردبوو، کە بە مردوویش نایەوێت لە زێدیباووباپیرانی دوور بکەوێتەوە. ئەو خۆشەویستی سالار و باپیرە خایم بوو. ئەوان هەردەم دەیان ویست بۆ لای ئەو بگەڕینەوە. بۆ نیشتمانەکەی سارا.  ...وەکو چۆن باپیرە خایم وتبووی، ئەگەر سارا ئەوەندە لە دڵی مندا شیرین بێتئەوا ئەو جیگایەی ئەوی لێیە نیشتمانمە و تەمەننا دەکەم دوا نزرگەی منیشبێت..»

 

ئەگەرچی ئێمەش و ئەبراهامیش ئەو ڕاستییە دەزانین و درکی پێدەکەین کەئەوانەی رۆژانێک لەوێبوون، مردوون و وەک مێژووش بێدەنگ و خەفە کراون، وەلێ ئەم ڕۆمانە زیندووکردنەوەی ئەو نەستە  مرۆییەیە بۆ نەمریبوون ،ڕەتکردنەوەی  مردن، باوەڕنەهێنانە بە لەناوچوون . نیشتمانی سارا  دەبێتەوە بەنمایش و ئاماژەیەک بۆ پارادۆکسی مەرگ، وێنای مەرگ لە سەروو ژیانەوە. بۆئەوەی بژیت و هەبیت ئەوا پێویستە شتێک لە دەستبدەیت، ئەم لە دەستدانەیشخۆی جارێکی تر ئارەزوو بۆ ژیان دروستدەکاتەوە،  ئەو ئارەزووەی کە نایەتەبوون بەر لەوەی شتێک لە دەستنەدەین، بەر لەوەی ئامادە نەبین بۆ لەدەستدانیخودی ژیان خۆی. ڕاستیەکە ئەوەیە کە مەرگ هەمیشە لەوێیە و چاوەڕێمانە، ئەوسەری ژیان خۆی مەرگە، ئەمەیش مانا ڕاستەقینەکەی ژیانە بە مانادەرونشیکارییەکەی.  لە ڕێی زمان و  هۆنێنەوەی ماناوە ئەم ڕاستییەی بوون دواپنتی بوون  کە مەرگە دەدرێتەوە بە سوبێکت. هەر بۆیەش مرۆڤ لە ڕێی وزمانەوە دەتوانێت پاڵ بە مەرگەوە بنێت و نکولی لێ بکات. بە خەیاڵ ئاماژەکانیبگۆڕێت و جارێکی دیکە لە فۆڕمێکی تردا ئارەزووی بکاتەوە. بۆ ئەوەی لەمەبەستەکەم نزیک بمەوە ئەوا پێویستە بگەڕێینەوە سەر تێزەی دەرونشیکاریسەبارەت بە دروست بوونی سوبێکت. زۆر بە سادەیی مناڵ دەبێت بە دۆخێکیخەمۆکی و شۆکئامێزدا بڕوات تا بچێتەوە ناو  نەزمی زمانەوە تا بتوانێت ببێتەبوونەوەرێکی قسەکەر. وەلێ ھەموو ژیانی باجی ئەم یەکەم  لە دەستچوونە، ئەمجیابوونەوەیە لە جەستەی دایک دەدات، ژیان لە نەزمی باوکدا هەوڵێکیبەردەوامە  بۆ گەڕانەوە بۆ لای دایک، ئەم ھەوڵانەیش یەکەم جار لە ڕێی خەیاڵ وفانتازیاوەیە.  کاتێک مانا وەک زمان دێتە ناو ژیانی مرۆڤەوە ئەوا بە شیوەیەکیخۆوەکیانە مەرگ تێکەل بە ژیان دەبێت. چونکە زمان وەک ئەو شوێنەی کەهەموو ماناکانی لێوە هەڵدەقوڵێت شتێک دەبەخشیت بە سوبێکت، شتێک کەدەتوانین بڵێن هۆی بوونی سوبێکتە، بەو مانایەی کە هۆی بوونی سوبێکت خۆیبەستراوە بە دالەوە. سوبێکت ناتوانێت خۆی دروستبکات بەڵکو بەستراوە بەئەویترەوە وەک دال. ئەم گەڕانە بە دوای مانا و حەقیقەت وامانلێدەکات بەبەردەوامی و بێهوودانە عەوداڵبین بە دوای فیگەرێکدا کە زۆر جار لە وێنایخودا، باوک، دایکدا دەیبینینەوە تا بتوانین دنەی خەیاڵ و فانتازیامان بۆ گەڕانبە دوای حەقیقەتدا خەفە بکەین. 

گەر ئەم ڕۆمانەمان وەک دەقێکی ئەدەبی بۆ گێڕانەوەی ژیان و ژیاری جووەکانلە سلێمانی قبوڵ  بێت. وەک گەڕانەوەیەکی ئەبەدی ئەبراهامی بۆ هەناوینیشتمان لە ڕێێ وێنای دایکەوە، ئەوا خودی ئەم گەڕانەوەیە لە ڕێی زمانەوە واتەلە ڕیی نەزمی باوکەوە بە بێ کوشتنی دایک کارێکی مەحاڵە بە مانادەرونشیکارییەکەی. زاڵبوون بە سەر زماندا وەستایی تیایدا ئەو ئەویتربوونەقبوڵدەکات بە تایبەت دایک وەک ئەویتر. بە مانایەکی تر، هاتنی سوبێکت بۆ ناونەزمی ڕەمزی بەندە بە توانا و لێهاتوویی بۆ شین و زاریکردن و تازێباری بەشیوەیەکی ڕەمزی بۆ کوشتنی دایک. کرێستیڤا دەڵێت:

 

( ئاماژەکانی زمان خۆوەکین چونکە خودی زمان بە لە دەستچوون و هاوپێج لەگەڵ شین و زاری دەست پێدەکات. من ئۆبێکتێکی بنەڕەتیم لە دەستداوە کەڕۆژانێک بوونی هەبوو، کە دایکم بوو… بەڵام نەخێر لە دەستم نەچووە منجارێکی تر دەتوانم بیدۆزمەوە لە ڕیی ئاماژەکانی زمانەوە، یان لە بەرئەوەیڕازیم بە لەدەستدانی کەواتە لە دەستم نەچووە ((ئەمەیش نکولیکردنە- نێگەتیڤەکەیە)) دەتوانم

لە مانادا بیهێنمەوە).

 

بە ڕای کرستیڤا مناڵ لە شەش مانگی تەمەنیدا بە جۆرێک لەگەڵ  جەستەیدایکی هاوژین و هاوتایە  کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان خۆی و ئەو جەستەیەدانابینێت، ئەو قۆناغەی کە لای فرۆید بە (نارسیزمی سەرەتایی ) ناودەبرێت، واتەبوونی سوبێکت لە خاڵی سفردا، قۆناغێکە پڕە لە کاوس و قەیران. لەم قۆناغەداجەستەی دایک هەم ژیانبەخشە و هەم مەرگئامێزیش، ژیانبەخشە چونکەسەرچاوەی ژیان و ئارامییە بۆ مناڵ و خۆراک و پێداویستیەکانی خۆی لێوەوەردەگرێت، مەرگئامێزیشە چونکە باوەش و ئامێزی دایک ڕێ لە مناڵ دەگرێتبۆ خۆی ببێتە کەسێکی سەربەخۆ. کرستیڤا ئەم پەناگە سەرەتاییەی مناڵ بە (چۆرا) ناەدەبات . چۆرا (Chora) ووشەیەکی گریکیە و کریستیڤا وەکزاراوەیەک لە پلاتۆوە وەریگرتووە کە بە مانای شوێن یان فەزایەک دێت، لێ لایئەم وەک هاومانای مناڵدانی دایک بەکاردێت لەو قۆناغەدا کە هێشتا توانایزمان گەشەی نەکردووە و دۆخێکە پڕ لە هەڵچوون، کاوس، ئاژاوە و ژاوەژاویهەستەوەر و پێداویستیەکان، دۆخێک کە هێشتا مناڵ تیایدا نازانێت ئەوی تر لەدەرەوەی خۆی و جەستەی دایکی بوونی هەیە. ئەوەی کە لەم قۆناغەدا جڵەویمناڵ دەکات هەردوو غەریزەکانی ژیان و مەرگن.  

                                                          

کریستیڤا پێی وایە مانەوە لەم قۆناغەدا یان گەڕانەوە بۆی لە قۆناغەکانی تریتەمەندا،  واتە توشبوون بە نەخۆشی دەروونی و سیکۆس کە لە فۆڕمیمیلانخۆلیا ( خەمۆکی و ڕەشبینی) دا خۆیان نمایش دەکەن . کەسیمیلانخۆلی لە زماندا ويڵی ئەو دایکەیە کە لە قۆناغی پێش ئۆدیپیدا هەیبووە، دایکێک کە ئەستەم بووە بتوانێت لێی جیاببێتەوە، هەر بۆیە ئەم تازێباری وناسۆرییەی کەسی مێلانخۆلی دەگەڕيیتەوە بۆ ئەو جیابوونەوە سەرەتاییەییەکەمجار لە جەستەی دایک کە کریستیڤا بە (ئابجێکشن) ناویدەبات. بۆڕونکردنەوەی خاسیەتەکانی کەسێتی مێلانخۆلی کرستیڤا باس لە بوونی شتێک(Thing) دەکات، شتێک وەک خۆرێکی فانتازی کە هەم ڕۆشنە و هەم تاریک: (شت) ێکە کە کەسی مێلانخۆلی بە هۆی نەبوون و لەدەستدانی (ئەوی دی) یەوە ئاوێزانی بووە، ئەوی دییەک کە هەم جوانە، هەم خراپ و دزێویش. کریستیڤا دەڵێت: ((من ڕقم لەو (شت)ە دەبێتەوە چونکە خۆشم دەوێت، تاوەکولێم وون نەبێت، دەیخەمە ناو خۆمەوە و توند لە خۆمیەوە دەئاڵێنم، بەڵام  لەوکاتەشدا هەر ڕقم لێیەتی. ئەوی دیی ناو من، منێکی ناشرین و دزێوە، هەر بۆیەمن خراپم، من بوونم نیە، من دەمەوێت خۆم بکوژم)). لەبەرئەوەی کەسیمێلانخۆلی هەستێکی بەردەوامی خۆشەویستی/ ڕقی بۆ ئەو (شت) ە (جەستەیدایک) هەیە، دەبیین کە چەندەها جار خۆی کەمنرخ و بچووکدەکاتەوە. ئەو(شت)ە دۆخێک لە سەرلێشێوان و شپرزەیی ئیرۆتیکی بۆ دروستدەکات، هەربۆیەش کەسی مێلانخۆلی لەگەڵ کەمترین ناڕە‌‌حەتی ژیانی ڕۆژانەدا ئامادەیەخۆی فڕێبداتە ناو جۆرێک لە فەوتان و لە ناوچوونی ئەبەدیەوە تا بە ئۆبێکتەلەدەستچوە کۆنەکەی (جەستەی دایک) شاد بێتەوە. 

 

بەو پێیەی قسە لە سەر مەرگ دەکەین و پەیوەندی مەرگ بە جەستەی دایکەوەئەوا دەبێت بگەڕینەوە سەر تیزەی ئەنگێزەی مەرگ لای فرۆید.  لە ساڵی(1920) دا بۆ یەکمجار فرۆید لە (لە سەروو پرەنسیپی چێژ)ەوە،  چەمکیغەریزەی مەرگی ناساند و گەشتە ئەو دەرئەنجامەی کە غەریزەی مەرگ زاڵترینو کاریگەرترین پاڵنەرە لە ژیانی مرۆڤدا. فرۆید مەرگ لە مانا باوەکەی خۆیوەک دێوزمە ئەزەلیەکەی مرۆڤ و خاڵی کۆتا دووردەخاتەوە و لێکدانەوەیەکیتەواو جیاوازی بۆ دەکات. مەرگ وەک پوچترین حەقیقەت کە هەمیشە لەبەردەمانادایە بە مانا هایدگەرییەکەی، پوووچ بەو مانایەی کە ڕاستەیەکەناتوانیت خۆتی لێ لادەیت یان بە دوور بگریت یان هیچ نەبێت وادەکەیدووخەیتەوە، مەرگ لە پانا گوێماندایە ئەو کاتەی کە ویستی بێ پرس لە گەڵخۆی دەمانبات. بەڵام لای فرۆید مەرگ نەک لە بەردەماندایە بەڵکو لە ناوماندانیشتەجێیە، لەو کاتانەیش کە مەیلی خودکوژیمان دەجولێت ئەوا دەبین بەمەرگخۆی. 

 

بە ڕای فرۆید مەرگ دووبارەکردنەوە و گەڕانەوەیەکی بە زۆرەملییانە بۆ خاڵیسەرەتا، بۆ ئەو شوێنەی کە هەموو شتەکان و ڕووداوەکانی لێیە. مەرگ ئەوبازنەیە کە دەسوڕیتەوە لە دەوری مرۆڤ بەڵام بازنەیەکی داخراو و داشکاویشنییە بە سەر خۆیدا بەڵکو درز و کەلێنێکی تیایە کە مرۆڤ دەتوانێت پریبکاتەوە. هەڵبەت دواتر لاکان پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە بە (ئۆبجێکتە جکۆلە) وەکسەرچاوەیەکی نائەقلانی بۆ چێژ کە لە سەرەتاوە لە ئازاری بێگیانبوونەوە( بەشتببون) دروستدەبێت، ناودەبات. تێزەی فرۆید سەبارەت بە غەریزەی مەرگلەوەدا ڕادیکاڵ و ڕێچکە شکێنە کە سەرلەبەری تێگەشتنمان دەربارەیخودگەرایی بۆ قڵپدەکاتەوە، ئەو دیدەمان پیشاندەدات کە چۆن سوبێکت مەفتونو عەوداڵی خاڵی کۆتاییە وەک دوا سنوور و دوا مەنزڵگە. بە مانایەکی تر، مەرگسیمبول و ڕەمزی خاڵی کۆتاییە نەک خۆی کۆتا و دوا سنوور بێت. هەر بۆیەشسوبژێکت یەک جار نامرێت بەڵکو دەبێت دوو جار بمرێت، یەکەمیان ڕەمزییە وئەویتریشیان ئۆرگانی. فرۆید دیدێکی پراگماتیکی بۆ مەرگ هەیە و وەکهێزێکی ئەنتۆلۆژی لە پشت بوونی ئەقڵی مرۆڤەوە تەماشای دەکات. ئەم دیدەفرۆیدییە لەو کاتەدا بۆئـێمە ڕووندەبێتەوە و لێیتێدەگەین کە دەبینین چۆن لیبیدۆو دواتریش ئیرۆس لە هەناوی مەرگەوە لە دایکدەبن و دێنەبوون. بەڵام جوغزەکەئەوەیە کە مرۆڤ ناتوانێت چاوەڕێ مەرگی خۆی بکات نەک هەر ئەوەیشکەسمان باوەڕمان بەوە نییە کە ڕۆژێک دێت و لەدەستدەچین و نامێنین. 

فرۆید لە ووتارەکەیدا بە ناوی( بیروبۆچوونەکان بۆ کاتی جەنگ و مەرگ) یەکێکلە ئامۆژگارییەکانی خۆیمان پێدەڵێت:

( ئەگەر ئەتەوێت بەرگەی ژیان بگریت، ئەوا خۆت بۆ مردن ئامادە بکە ). ئەممەیلە بۆ سەرمەدیبوون و نەمری، مەیلی ژیان لە پشتی خودی مەرگەوە، کەڵکەڵەی بەهەشتی لای مرۆڤ دروستکرد. بەهەشت مەیلی مرۆڤە بۆباوەڕنەکردن بە مردن وەک دوا پنتی ژیان، وەک مانا ڕووتەکەی ژیان. 

 

فرۆید لەمبارەیەوە دەڵێت:

( بە ڕاستی زۆر ئەستەمە بتوانین خەیاڵ بە مەرگی خۆمانەوە بکەین، هەرکاتێکیش هەوڵدەدەین ئەم کارە بکەین ئەوا هەر وەک بینەرێک خۆماندەبینینەوە. بەو مانایەی کە قوتابخانەی دەرونشیکاری ئەو سەرکێشییەیکردووە لە تەئکیدکردنەوە لە سەر ئەوەی هیچ کەس لە ناخی خۆیدا باوەڕی بەمەرگی خۆی نییە، یان گەر هەمان دەستەواژە بە شیوەیەکی تر بڵێین، کە لە

نەستی هەر یەکێکماندا لەوە دڵنیایین و باوەڕمان بە نەمری خۆمان هەیە). 

 

ئەمەیش بۆ خۆی سروشتی پارادۆکسی مەرگە لە پشت ژیانەوە. بەو مانایەی کەهەمووان دەزانین دەمرین و فەنا دەبین بەڵام لە نەست و نائاگایماندا باوەڕمانبە نەمری خۆمان هەیە. هەر بۆیەش لاکان دەڵێت (خودا خۆی نەستە). کەواتەتاکە ڕێگەیەک بۆ مرۆڤ کە بتوانێت لە ڕییەوە بەرگەی هەژمون و جەبەروتی مەرگی پێبگرێت ئەو خەیاڵ و بڕە وەهمەیە کە خۆی خاوەنی بژاردەیەکە یانووردتر بڵێن وەهمی بژاردەیەک و باوەڕبوون بە زیندووبوونەوە بە ژیانیێکی تر، ژیانێکی ئەبەدی کە لە دوای مەرگی ڕاستەقینەوە دەست پێدەکات. وەک چۆن لەخەیاڵە دینیەکەدا بەردەوام ئەوە دەگوترێتەوە کە ئەم ژیانە هیچ نییە جگە لەسەرەتایەک و دەستپێکردنی سەفەرێک بەرەو ژیانە ئەبەدیییەکە کە لە پاشمەرگەوە دەستپێدەکات. هەر بەوەشەوە ناوەستێت بەڵکو هەموو ئەرکی تەقواوخود ناسێنێک لە ڕێی خودا ناسییەوە دەکەوێتە دەسپێکی ئەو سەفەرە ئەبەدییەکە لە ناو ئەم ژیانەدا دەبێت بکرێت وەک خۆ ئامادەکردن بۆ ژیانە ئەبەدییەکەیکە لە پشت مەرگەوە چاوەڕی هەر یەکەمانە. ڕوونتر بڵێین هەمیشە ژیاندەربارەی پارادۆکسی نێوان مەرگ و بژاردەیەکە. فرۆید شیکارییەکی وورد بۆگرفتی نێوان مەرگ و بژاردەی مرۆڤ بۆ دوای مەرگ دەکات. ئەم وەڵامەیشیدەبەستێتەوە بە بیرۆکەی هەلبژاردن لە نێوان چیرۆکی سێ خوشکەکە کە لەزۆربەی ئەفسانە و حیکاتەکەندا هەیە. 

فرۆید لە نوسینەکەیدا بە ناوی ( بیرۆکەی سێ سەبەتەکە) دا بە ڕوونی وەڵامیئەو هەڤدژییەی خودی بیرۆکەی بژاردە دەداتەوە. چونکە بە پێی چیرۆکەکە هەرجارێک دێتە سەر ئەوەی کام لەو سێ خوشکە هەلىژێردرێت ئەوا هەر خوشکیسێییەم ئەو شانسەی دەبێت کە هەلبژێردرێت. وەک ئەوەی خودیهەڵبژاردنەکەش شتێکی سەپێنراو بێت نەک زادەی هەڵبژاردن و بژاردەیەکیمرۆیی. فرۆید دەڵێت: 

 

         ( دیسانەوە لە چیرۆکی سێ خوشکەکە هەڵگەڕانەوەیەکی خوازراوهەیە. ئەویش ئەوەیە کە بژاردە

 دەبێتەوە بە بەشیک لە زەرورەت و خودی قەدەر خۆی. هەر بەم شیوەیە مرۆڤدەتوانێت بە سەر مەرگدا زاڵ بێت، ئەو کاتەی مرۆڤ درکی پیكرد و بۆیساغبوەوە کە هیچ سەرکەوتنێک هێندەی گەشتن بە حەزو ئارەزووەکانیدڵخۆشکەر و باوەڕپێکراو نییە، کاتێک بژاردەیەک هەیە کە لە ڕاستیدا خۆیملکەچبوونە بۆ ئەو شتەی کە بە زۆرەملێ و تۆپزی بە سەرماندا سەپێنراوە. هەرئەمەیش وا دەکات  خودی بژاردەکە وەک فیگەرێکی تیرۆر و ترسناک نەبینرێت، بەڵکو لە بەرگی میهرەبانترین و ئارەزووکراوترین ژندا خۆی نمایش بکات وببینرێت. کەواتە  هەڵبژاردنی نێوان سێ خوشکەکە لە خۆیدا هەلبژاردنێکیئازاد و بێخەوش نییە چونکە بە هەر بارێکدا بڕوات هەر لە شانسی خوشکیسێیەم دەبێت…)

 

  

هەربۆیە فرۆید دەگاتە ئەو دەرئەنجامەی کە خوشکی سێیەم یانخوداوەندی مەرگە یان خودی مەرگ خۆیەتی.  ئەوەی چانسیهەڵبژاردن دەدات بە خوشکی سێیەم جوانی و قەشەنگی و لێهاتوویینییە بەڵکو بێدەنگی و گەمژەیی و زەردهەڵگەڕاوی  ناشرینیەکەیەتی کەهەموو ئەم سیفەتانە نواندنەوەی مەرگە، دالێکە بۆ ئەو شتەی دەکەوێتەپشت پرەنسیپی چێژەوە. پرسیارە جەوهەریەکە ئەوەیە کە ئەگەر مرۆڤ مافی هەڵبژاردنی هەیە ئەی بۆچی مەرگ وەک بژاردەیەکی شیرینهەلدەبژێرێت؟ وەڵامی فرۆید بۆ ئەم پرسیارە زۆر سادە و ساکارەئەوەیە کە مرۆڤ لەو کاتەیشدا مەرگ هەلنابژێرێت چونکە بەر لەوەیخودی هەڵبژاردنەکە  ڕووبدات ئەواجێگۆڕکێیەک و بە خستنەبرییەکڕوویداوە، ئەویش گۆڕینی  خوداوەندی مەرگە  کە لە بری ئەوخوداوەندەی عەشق و خۆشەویستی جێدەگرێتەوە، فرۆید دەڵێت:

 

( خوشکی سێیەم چیتر ئاماژە نییە بۆ مەرگ بەڵگو دەبێتەوە بە جوانترین ، پەریترین ، باشیترین و خۆشەویسترین ژن ..)

ئەم وەڵامەی فرۆید پرسیارێکی تر بە دوای خۆیدا دەهێنێت کە ئەویش پەیوەندینێوان مەرگ و ژیان و ژن چییە؟ بۆچی ژن - دایک جارێکی تر دەبێتەوە بەسیمبول بۆ ژیان دوای مردن. گەر جارێكی تر بگەڕینەوە بۆ ئەفسانەی سێخوشکەکە هەڵبژاردنی سێهەم خوشک وەک تاکە بژاردە و دوا ئەڵتەرناتیڤ، فرۆید دەڵێت :( بێهودەییە کە ئەو پیرە پیاوە تامەزرۆی خۆشەویستی ژنێکە هەروەک ئەو خۆشەویستییەی کە بۆ دایکی لە ساواییدا هەیبووە، هەر بۆیە قەدەریسێیەم بە تەنها وەک خوداوەندی مەرگی بێ سرتە و بێدەنگ دەتوانێت بیخاتەوەناو باوەشی دایکی..).

 

ئەبراهام لە چاوپێکەوتنەکانیدا و لە مەڕ قسەکردن سەبارە سارا هەموەک ناونیشانی ڕۆمانەکە وە هەمیش وەک سەرەکیترین کارەکتەریمێینەی ناو ڕۆمانەکە کە ڕوداوەکانی رۆمانەکە لە دەوری ئەودەخولێتەوە، دەڵێت کە سارا مانای نیـشتمان! وەکچۆنیش هەمیشەجەخت لە سەر کوردبوونی جووەکان دەکاتەوە وەک نەتەوە نەکجووبوونیان وەک ئایین. لە گەڵ جەختێکی زۆر لە سەر مەفهومی ئایینلە ناو ئەم ڕۆمانەدا و سیمبولیزەکردنی کەنێسەت وەک ڕمزەی جووەکانبەڵام هێشتا خودا وونە. ئەم غائبە سێنتراڵە لە ناو ڕۆمانەکەد وامان لیدەکات بیر لە پەیوەندی نێوان خودا، ژن و نیشتمان بکەینەوە. چونکەبە باوەڕی من ئەبراهام خودی خوداشی کردۆتەوە ناو جەستەی ساراوەک مێینە وەک نیشتمانی دایک. 

کەواتە بۆ ئەبراهام وێناکردنی سارا وەک نیشتمانی دایک لە بیرۆکەیدایک وەک خوداوەند نزیکدەکاتەوە. دایک هەم وەک خوڵقێنەرودروستکەر وە هەمیش وە ک وێرانکەر و ڕووخێنەر. دایک وەک ڕەمزیژیان و مردن. دایک وەک ئاماژەیەک بۆ وەهمی گەشتن بە حەقیقەت.  گەر ئەم تێزەی فرۆید لە پەیوەندی نێوان مەرگ و ژن بە هەند وەربگرینئەوا جێگای خۆیەتی بپرسین کە بۆچی ئەبراهام سارا وەک دایک ومێێنە دەکاتەوە بە نیشتمان لە دوای مەرگ و فەنابوون؟ ئەمە لە کاتێکداکە پاڵەوانی ڕاستەقینەی ڕووداوەکان هەم لە واقیعدا وە هەمیش لە ناوڕۆمانەکەدا پیاوەکانن نەک ژنەکان؟

 

ڕەنگە بەشێکی وەڵامەکە  ئەو ڕاستییە بێت کە ئەبراهام وەک نوسەرێکبە ئاگایە لە میتۆدۆلۆژیای گریکی بە کارهێنانی ژن وەک وێنا و ئاماژەبۆ مەرگ، بۆ پەیوەندی نێوان مەرگ و ژیان. بەڵام بەشەکەی تریوەڵامەکە لێکدانەوەی مەرگە بە مانا دەرونشیکارییە لاکانییەکە. مەرگ وەک ئەویتر و بەشە گرنگەکەی بوونی مرۆڤ. بە ڕای لاکان ترس و وتۆقین لەم ئەویترە تەنها دەتوانرێت لە نیگا و سەیرکردنمانەوەبەرجەستەی بکەین. سیحرو جوغزی ئەم ئەویتربوونە وەک بەشێک لەژیان و بوونی مرۆڤ، وەزیفەی ئارەزوو لە پەیوەندی بە مەرگەوەزەقدەکاتەوە. مرۆڤ دەبێت خۆی بپارێزێت و خۆی بە دووربگرێت لەحەز و ئارەزووی خۆی بۆ مەرگ و فەنابوون. لاکان دەڵێت ( مرۆڤ دەبێتخۆی بپارێزێت لەوەی کە بچێتە ناو ئەو زۆنە نەگوتراوەی ئارەزووی ڕەهاوە، کەئەویش ئارەزووی وێرانبوون و فەنابوونی ڕەهایە، وێرانبوونێک کە دەکەوێتەسەرووی فەنابوون و لەناوچوونەوە). هەر بۆیەش بۆ لاکان پرسیارەکەئەوەیە ئایا جوانی و نازداری فیگەری فێمینە وەک ئەویتر، دەتوانێت ئەمبارەمان لە سەر شان هەڵگرێت ، ئایا ژن دەتوانێت بەرگەی ئەمئەویتربوونە بگرێت؟ گەر دەرکەوتنی جوانی ئەم ئارەزووە کوشندەیەبۆفەنابوون سفر بکاتەوە و لە ناو خۆیدا هەڵیلوشێت، ئەوا ئایا ئەمجوانییە خۆی دەبێتەوە بە قەڵغانێک لە خودی مەرگ و فەنابووندابمانپارێزێت؟ لاکان لە (ئێنکۆر)دا وەڵامی ئەم پرسراەوە دەداتەوە ودەڵێت(...هەر لە بەرئەوەی ژیوسانسی ژن هی خۆی نییە دەکەوێتە لایئەویتر،ئەمە وادەکات پەیوەندییەکی جیاواز و دانسقەی لە گەڵ خودی خوایشداهەبێت، پەیوەندییەک گەورەتر لە هەموو ئەو مەزەندە دێرینانەی کە تا وەکوئێستا ئێمە لەو ڕییەدا بەریکەوتووین و لێتێگەشتووین، تێگەشتنێک کە هەر بەقازانج و باشەی مرۆڤایەتی کەوتۆتەوە..).  

ئەم شیکارییە دەمانباتەوە سەر باسی ژیوسانسی ژن بەو مانایەی کەژیوسانسی ژن بریتییە لە پەیوەندی نێوان ئەویتر(the Other)، وە ئەوەیکە دەکەوێتە سەروو ئەم ئەویترەوە، هەر بۆیەیش وێنای ژننواندنەوەیەکی ئایدیاڵ و دانسقەیە بۆ ئەم پەیوەندگیرییەی نێوان نەزمیڕەمزی و واقیعی مردن کە خۆی دەکەوێتە سەروو ئەم نەزمەوە. جەستەیژن خۆی دەبێتەوە بە ئاماژە و بەرجەستەیەک بۆ ئەم دابەشبوون ودرزەی ژیوسانسی خۆی. وەلێ هەر کات ئەو درزە داپۆشرا وژیوسانسی ژن بوەوە بە یەک و کرایەوە ناو خۆی  ئەوە  فیگەر و وێنایژن دەتوانێت لە خودی مەرگ بمانپارێزێت، ژن یەکە و گشتیشە(One and All)، ژن بێ ناوە هەر وەک چۆن خودا بێ ناوە بە مانادەرونشیکارییەکەی.

 

ئەوە تەنها و تەنها  ژن -دایکە  بە بێ دەنگی و بە بێ مەرج هەموومانیخۆشدەوێت هەمیشە باوەشی گەرمی ئامادەیە لە ئامیزمان بگرێت، ئەویش دایکی نیشتمانە کە لەم ڕۆمانەدا لە فیگەری (سارا) دابەرجەستەیە. مەرجی پێشوەختیش بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە باوەش وئامێزی دایک، واتە  ئەم ئامێزگرتن و باوەشکردنە هەر بە مردنی ئێمە بەژن و پیاوەوە دەبێت. ئەبراهام ئەو بێگانەبوون و ئەویتربوونە هاوکاتزالبوون بە سەر ئەویتری سێنتراڵ و غائبە بەم شیوەیە چارە سەردەکات. وەک ئەوەی پێمان بڵێت دوا جار هەموومان دەچینەوە باوەشیدایە گەورەمان لە باوەش  و ئامێزی ئەودا هیچ جیاوازییەک نامێنێت. منی کورد- جوو لە تۆی کورد -موسوڵمان جیاوازی نییە. دایک کواجیاوازی لە نێوان مناڵەکانی  خۆیدا  دەکات ئەگەر چی هەرمنداڵێکیشی لە باوکێکی جیاواز  بێت، باوک وەک نەزم باوک وەکئەویتری گەورە و سەردەست. 

 

ماوە بڵێم کە نیشتمانی سارا سەرکەوتنێکی ڕەمزییە بۆ قەرەبووکردنەوەیئەوەی لە دەستچووە ( جووەکان وەک مێژوو )، خودی ڕۆمانەکە ڕەخنەولۆمەکردنێکی بێ وێنەیە و دەبێتەوە بە ئارەزوویەک بۆ زاڵبوون و کۆنترۆڵکردنیئەویتربوون - بێگانەبوون ئەمەیش لە ڕیی ئاماژەکردن و نواندنەوەی ئەمئەویتربوونە جارێکی تر لە زماندا و پێسکەشکردنی بە ئێمەی خوێنەر وەکدەقێکی ئەدەبی.  

 

 

 

 

 

 

 

سەرچاوەکان:

 

 

1- Freud, S. (1917e). Mourning and melancholia. In: S.E., XIV. London: The Hogarth Press. 

 

2- Freud, S. (1913f). The theme of the three caskets. In: S.E., XII. London: The Hogarth Press.  

 

3- Freud, S. (1915b). Thoughts for the times on war and death. In: S.E., XIV. London: The Hogarth Press. 

 

4- Freud, S. (1920g). Beyond the pleasure principle. In: S.E., XVIII. London: The Hogarth Press. 

 

5- Gobodo-Madikizela, Pumla. A Human Being Died That Night: A South African Story of Forgiveness. Boston and New York: Houghton Mifflin, 2003. 

 

 

6- Kristeva, Julia1989. Black Sun: Depression and Melancholy. Trans. Leon S. Roudiez. New York: Columbia University Press.

 

Comments

Popular posts from this blog

شۆکبوون بە نارسیزمی ژن

شۆکبوون بە نارسیزمی ژن خوێندنەوەیەک بۆ تابلۆی کچی ناو ئاوێنەکە  نوسینی شارا تاهیر کە ڕووداوێک ڕوودەدات، بە تایبەتی لە کایەی هونەردا و دەبێتە مایەی گفتوگۆی هەمووان و دەنگدانەوەیەکی زۆری لێدەکەوێتەوە (وەک ڕووداوی ڕێگرتن لە نمایشکردنی تابلۆکانی ئەو خانمە شێوەکارە لە زانکۆی گەرمیان)، بە ڕای من هەڵەیەکی گەورەیە گەر بە تەنها لە سەر کردارەکە و کاردانەوەکان بۆی، بوەستین، بەڵکو دەبێت سەرەتا خودی کارەکە بپشکنین وەک هەڵگری ڕستێک گوتار و ئاماژە کە بوونەتە مایەی خوڵقاندنی پشێوی بۆ کۆنتێکستێک کە نەتوانێت بەرگەی بگرێت و هەرسیبکات. بە دەربڕینێکی تر، پشتگوێ خستنی ناوەرۆک و ماناکانی تابلۆکە و بەتەنها وەستان لەسەر کاردانەوەی زانکۆکە، هیچمان پێ ناڵێت، جگە لە دووبارەکردنەوەی ئەوەی کە گوایە ئەم سیستمە پەتریارکی و نێرسالارانەیە و ... هتد، بەبێ ئەوەی بۆمان ڕوونبکاتەوە کە بۆچی و چۆن وایە. ئێمە بۆ ئەوەی ئەو کاردانەوە ناشارستانیەی زانکۆی گەرمیان بۆ تابلۆکە شیکاربکەین، تەنها یەک ڕێگەمان لەبەردەمدایە: ئەویش وەستانە لەسەر خودی تابلۆکە و ئاماژەکانی، پاشان لێکەوتە و دەرهاویشتەکانی لە دەزگا و کۆ...

ئەستێرە: ھیستریای مێیینەیەك لە نێرینە

نوسینی : شارا تاهیر ئەستێرە: ھیستریای مێیینەیەک لە نێرینە هەژموونی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینتەرنێت، تەشەنەکردنی میدیای بێسانسۆری دیجیتاڵی، بەربڵاوبوونی پەخشکردنی تیشکئاسا و یەک لەسەر یەکی ڤیدیۆ-لایڤەکان و دواجاریش بوونیان بە مۆدە لە ساڵی ڕابردوەوە، مانای ئەوە ناگەیەنێت کە کولتوری ئێمە پڕبووە لە گفتوگۆی جیدی بۆ وروژاندنی پرسیارە هەستیار و یەکاڵاکەرەوەکان، بەتایبەتی پرسیارەکان دەربارەی ئایین، سیاسەت، جێندەر و سێکس یا گەندەڵی ئابووری. بەڵکە دەکرێت بڵێین: پێچەوانەکەی ڕاستە، بەو مانایەی کە هەموو ئەو بابەت و تێما گرنگ و دەستلێنەدراوانە بە چەشنێک دەخرێنە بەرباس و هەرزانفرۆش دەکرێن، کە بێدەنگیکردن لێییان زۆر لەو غەڵبەغەڵب و ئاژاوەیە باشترە، جۆرێک لە غەڵبەغەڵب کە بەردەوام هێرش و هوروژممان بۆ دەهێنن، فیچقە دەکەن. بەشێکی زۆر لەو قسەکردنانە بەس بێدەنگی دەدەن بە گوێماندا و خامۆشییمان بیردەخەنەوە. لەو ئاکتە ڤیدیۆییانەدا جۆرێک لە نواندن، خودنمایشکردن، جموجۆڵی خێرا و پەنجەڕاوەشاندن پەیدابوون کە تەنهاوتەنها پێمان دەڵێن بکەر و بگۆکانی سڕ و مۆمیاکراون، هاوشێوە و هاوبەرگی ئەو بابەتە قسەلەسەرکراوەن ...